کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لە دیاردە دەرچوو. ... عەلی عمر

ئەوەتا لەم ڕۆژانەدا هەموومان بینیمان کە چۆن ڕۆژنامەنووس ویداد حسێن چۆن بە شێوەیەکی دڕندانەو نا مرۆڤانە کوژرا کە مرۆڤ تەنها تۆسقاڵێک ویژدان لە دڵیدا بێت ئەو کارەناکات بەرامبەر گەنجێکی خوێن گەرمی وەها.

 لەساڵی ۲٠٠۸وە هەتاکو ئێستا واتە نزیکەی ۸ساڵە ڕۆژنامە نووسان شەهید دەکرێن و دواتریش کەس نازانێت کێ بوو کارەکەی کرد و دەستی بە خوێنی ڕۆژنامەنووسان سوور کرد وە لەلایەن حوکمەتەوە لیژنەی لێکۆڵینەوە دروست دەکرێت دواتریش کەیسەکەی وردە وردە پشت گوێ دەخرێت تەنها لە کاتی یادکردنەوەیاندا کۆمەڵێک قسە دەکرێت و کۆمەڵێک بەڵێن دەدرێت بەڵام هەر ئەونە ساڵ یادیش بەسەر چوو ئیتر هەم تاس و هەم حەمام دووبارە دەبێتەوە.

بەڕاستی وای لێهاتووە کە خەڵکی دەیبستن کە فڵان ڕۆژنامەنووس شەهید کرا یەکسەر خەڵکی دەزانن چی دێت و چی نایەت چونکە ئەونەمان بیستووە، ئەونە ڕۆژنامەنووس شەهید کراوە بۆتە شتێکی زۆر ئاسایی لەلای ئەو کەسانەی کە خەریکی ئەو کارەن.

هەر لە سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمانەوە هەتاکوو کاوە گەرمیانی هەتاوەکوو ئێستاشی لەسەر بێت نەتواناوە بوترێت فڵان کەس بوو یان فیسار حیزب باشە تاکو کەی تاکو چەند ساڵی تر چاوەڕێ بکەین تاکو دەست نیشانی تاوانبار بکرێت، خۆزگە هەر چاوەڕوان کردن بوایە بەڵکو ڕۆژانە کوشتنیان هەر لە زیاد بوونە.

لە هەموو وڵاتێکدا ڕۆژانامەنووس مایەی شانازی وڵاتە وە ڕێزیان لێدەگیرێت وە لە ئەوپەڕی خۆشیدا دەژین ئەوەتا لە ولایەتە یەکگرتووەکاندا ڕۆژنامەنووس نزیکەی ساڵانە ۳۳هەزار دۆلاری هەیە وە ئەوانەشی لە ٥ ساڵ خزمەتیان زیاترە نزیکەی ٤۲هەزار دۆلاریان هەیە وە تەنانەت کەسێکیش بۆی نییە سوکایەتیان پێبکات چونکە یەکسەر ڕوبەڕووی دادگا دەکرێتەوە بە جۆرێک کە دار ئەدرێت بە ڕۆحی ئەو کەسەدا کە سوکایەتیەکە دەکات جگە لەو هەموو دەست خۆشی سوپاس گوزاریانەی کە ڕۆژانە پێیان دەدرێت کە ئەوە هەر باس ناکرێت بەڵام لە وڵاتی خۆماندا رۆژنامەنووس ئەوەیە کە دەی بینین، باشە خۆ هەتاکوو ئێستا یەک رۆژنامەنووسیش داوای ئەو مافەی نەکردووە تەنها داوای ئەوە دەکەن کە ئازاد بن و لەهەوڵی پێش خستنی وڵات وشەفافی لە ناو حوکمەتدا دەدەن.

بەڵام ئەم کەسانە ئەوەشیان پێ قبووڵ ناکرێت بەڵکوو رۆژانە خەریکی شەهید کردنی ڕۆژنامەنوسانن هەر بۆیە دەبینین کوشتنی ڕۆژنامە نووسان لە دیاردە دەرچوو بەڵکو لەلای ئەو کەسانە بۆتە ئاو خوادنەوە وهەر بە خەیاڵیشیاندا نایەت کە چەندەهای تری وەک سۆران و کاوە گەرمیانی و ویداد قەتل وعام بکەن.

وە هەروەها نە لیژنەی لێکۆڵینەوەکان و دادگا ناتوانێت دەست گیریان بکات ئەگینا هەموو خەڵک باش دەزانێت کە بکوژی ئەو ڕۆژنامەنوسانە کێن.

وە هەر بۆیە پێویستە بێدەنگی بشکێنرێت لە ئاست ئەم پرسەدا چونکە ئەگەر هەروا بەردەوام بێت ئەوا دەبێت ڕۆژانە چاوەڕوانی چەندانی تر بین و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بکوژان مل ئەستور تر دەبن و لەلایان ئەو کارە قێزەونە ئاسان تر دەبێت چونکە دەگێڕنەوە وەختی خۆی ئافرەتێک بە تکاو ڕجایەکی زۆر بە داپۆشراویش کە کەس نەیبینێت بردیان بۆ ئاهەنگێک کە لای لایە بڵێت بۆ ئەو خەڵکەی کە دانیشتبوو وە بەڵام ساڵی داهاتوو کە کاتی ئاهەنگ هاتەوە ئافرەتەکە خۆی چوو بۆ ئەوەی گۆرانیان بۆ بڵێت.

Related Articles