یانه‌ی کوردی "میدیـــا" ئاگادارتان ئه‌کات، له یادی 28 ساڵه‌ی جینۆسایدی ئه‌نفالدا، نوسه‌ر و پزیشکی ده‌روونی (دکتۆر سه‌روه‌ر جوانرۆیی)، له ناسراوترین ناوه‌ندی که‌لتوری و ڕۆشنبیری له شاری ئه‌مستردام De Balie (دبالی)، ڕۆمانه‌که‌ی (یــــاد، کچه بێ مێژووه‌که)، که به زمانی هۆڵه‌ندی نوسیوێتی، پێشکه‌ش ئه‌کات:
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕیکه‌وتی ۷ شوبات ٢٠١٦، کات: ٢ - ٦ ی پاشنیوه‌ڕۆ 14:00 - 18:00 uur
ڕۆژه‌که چالاکیه‌کی ئه‌ده‌بی، هونه‌ری و مێژووییه له سێ به‌شدا:
1- پێشکه‌شکردنی ڕۆمانی: یاد، کچه بێ مێژووه‌که، له لایه‌ن نوسه‌ر (دکتۆر سه‌روه‌ر جوانرۆیی) خۆیه‌وه ناونیشانه‌که‌ی به زمانی هۆڵه‌ندی بریتیه له (Yaad, het meisje zonder geschiedenis).
2- خوێندنه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر مێژووی هه‌ر 9 پرۆسه‌که‌ی جینۆسایدی ئه نفال، که له مانگی شوباتی 1988 تا ئه‌یلولی 1988 له ناوچه ئازدکراوه‌کانی کوردستانی باشوور ڕوویدا، که بابه‌تی سه‌ره‌کی ڕۆمانه‌که‌یه، له لایه‌ن نوسه‌ر (دکتۆر سه‌روه‌ر جوانرۆیی) ه‌وه، پێشکه‌ش ئه‌کرێت.
3- پێشکه‌شکردنی فلیمی: (بێ که‌س)، له ده‌رهێنانی (کارزان قادر)، چیرۆکی خه‌ونی دوو منداڵی کورد له ووڵاتێکی وێران بوودا، به زمانی کوردی و ژێرنووسی هۆڵه‌ندی له‌سه‌ره...
هاتنتان جێگه‌ی ڕێزی بێ پایانه و ئه‌بێته مایه‌ی سه‌رکه‌وتنی پڕۆگرامی ڕۆژه‌که...
به‌خێربێن....به هیوای دیدار له ڕۆژێکی پڕ له زانیاری به نرخ و به سه‌رکردنه‌وه و یاده‌وه‌ری پڕشکۆی گه‌له‌که‌ماندا...
بۆ زانینی ئه‌درێس و حیجزکردنی تیکت تکایه بڕوانه:
Kleine-Gartmanplantsoen 10
1017 RR Amsterda
شایانی باسه هه‌ر له هه‌مان شوێن، له هۆڵی (دبالی) ساڵی 1997، یانه‌ی کوردی "میدیـــا" له ئه‌مستردام، سیمینارێکی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و کۆڕی شیعری بۆ شاعیرانی ناسراو (شێرکۆ بێکه‌س و موزه‌فه‌ر نه‌واب) ڕێکخست، به ناونیشانی (ڤیستڤاڵی عێراق ڕۆشنبیری تاراوگه)، که کۆمه‌ڵێک چالاکی جۆربه‌جۆری تێدا پێشکه‌شکرا، (پیشانگه‌ی شێوه‌کاری بۆ هونه‌رمه‌ندانی کورد و عێراقی)و ئاهه‌نگی گۆرانی و مۆسیقا، ده‌قی شیعره‌کان کرابوون به هۆڵه‌ندی، له‌و ڤیسیڤاڵه‌دا له هۆڵی دبالی پێشکه‌شکران.
لیژنەی سەرپەرشتی یانه‌ی کوردی "میدیــــا" له هۆڵه‌ندا
--
KVN Midia
Telefoon: 0647988634
Postbus 75562
1070 AN Amsterdam
------------------
یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له هۆڵه‌نده