{imageshow sl=6 sc=10 w=800 h=600 /}
كه‌مپینى "پۆشینى پێ"یه‌كان هاوكارى به‌سه‌ر دانیشتوانى كه‌مپه‌كانى كوردانى ڕۆژئاواى كوردستان له سنورى پارێزگاى سلێمانى دابه‌شكرد.
له‌وباره‌یه‌وه (ژاڵه ڕه‌سوڵ) ڕێكخه‌رى گرووپى سپى و سه‌رپه‌رشتیارى كه‌مپینى "پۆشینى پێ"یه‌كان له لێدوانێكى نوسراودا بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "له‌گه‌ڵ هاوڕێم (ڕێشوان سابیر) كه هه‌ردووكمان خوێندكارى زانكۆى جیهانین له شارى سلێمانى و به‌هاوكارى خوێندكاران و سه‌رۆكایه‌تى زانكۆكه‌مان له ڕێكه‌وتى 10 بۆ 14 ى ئه‌م مانگه واته ماوه‌ى پێنج ڕۆژ هاوكاریمان كۆكرده‌وه بۆ ئه‌و هاونیشتمانیانه خۆشه‌ویستانه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان كه له كه‌مپه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن".
ناوبراو راشیگه‌یاند "له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ڕۆژى دووشه‌ممه ڕێكه‌وتى 25 ى 1 ى 2016 ده‌ستمانكرد به دابه‌شكردنى هاوكاریه‌كان به‌سه‌ر دانیشتوانى كه‌مپه‌كانى سنورى ناحیه‌ى سیته‌ك و شارباژێرى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانیدا كه خۆى ده‌بینێته‌وه له نزیكه ى ٢٢٠ ماڵ، له به‌رنامه‌شماندایه له ڕۆژانى داهاتوودا سه‌ردانى كه‌مپه‌كانى ىیكه‌ى سنورى پارێزگاى سلێمانى بكه‌ین و هاوكاریان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به هۆكارى جۆرى هاوكاریه‌كان، ژاڵه ڕه‌سوڵ وتى "زۆرینه‌ى هاوكاریه‌كانمان خۆى ده‌بینێته‌وه له پێڵاو، چونكه له ئێستادا به‌هۆى وه‌رزى دابارین و قوڕ و لیته‌وه پێڵاو یه‌کێکه له پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و هاوڵاتیه ئه‌زیزانه‌ى ڕۆژئاواى نیشتمان كه ڕویان كردۆته كه‌مپه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى".
گه‌ر زانیارى زیاترتان پێویست بوو په‌یوه‌ندى به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه بكه‌ن:
07705489766