رۆژی 31. 01. 2016 کۆنسه‌ی به‌ڕیوه‌به‌ریی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی خۆی له برۆکسل پێکهێنا. به‌پێی رۆژەڤی کۆبوونه‌وه‌که سه‌ره‌تا به درێژی باس له بارودۆخی سیاسی کوردستان و پێشهاته نوێیه‌کان کرا. کار‌و چالاکیه‌کانی پێشوو هه‌ڵسه‌نگێنران. له دواته‌وه‌ردا پلان بۆ کار‌و خه‌باتی وه‌رزی داهاتوو دانرا.
ئاشکرایە کوردستان به دۆخێکێ ئاڵۆز‌و هەستیاردا تێپه‌ڕده‌بێ. گه‌لی کوردستان له‌به‌رده‌م قۆناغێکی مێژوویی گرنگ وه‌ستاوه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته هه‌رکه‌س له ئاستی به‌رپرسیارێتیدا بێت، هه‌ڵوێستی ئاشکرا بێت و له‌سه‌نگه‌ری به‌رخۆداندا بێت.
له باشووری کوردستان قه‌یرانی گه‌وره‌ی سیاسی، ئیداری، ئابووری، بژێوی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. هەربۆیە به پێوستی ئەزانین که کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و سه‌رجه‌م رێکخستن تواناکان له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا هاوکاری چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و پرسانه بن. ده‌سکه‌وته‌کانی باشووری کوردستان ده‌سکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یین و بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی کوردستان گرنگن. کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌ری که‌نه‌که بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی باشوور به پێویستی ئەزانێت که سه‌رۆکی په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان. هه‌موو ده‌زگاو جومگه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم رێکبخرێنه‌وه‌و تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به شێوه‌یه‌کی یاسایی و دادوه‌رانه کاری خۆیان بکه‌ن.
ده‌وڵه‌تی تورکیا پرۆسه‌ی کۆمه‌ڵکوژیی له باکوری کوردستان ده‌سپێکردووه. ماوه‌ی چه‌ند مانگه به هه‌موو شێوازێک هێرشی دڕندانه بۆ سه‌ر گه‌لی باکووری کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات. گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتن، وێرانکردنی شار‌و شارۆچکان، قه‌ده‌غکردنی هاتووچۆ به‌رده‌وامن. به کورتی پرۆسه‌ی جینۆساید له کوردستان به‌ڕیوه ئەچێت.
که‌نه‌که داوا له سه‌رجه‌م رۆشنبیر‌و سیاسه‌تمه‌دار و پارت و رێکخراو و ته‌واوی گه‌لی کوردستان ئەکات که پشتگیریی به‌رخۆدان و شۆڕشی باکووری کوردستان بکه‌ن. ئه‌مه ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تی و نیشتیمانییه.
سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر بارودۆخی تێکۆشان له رۆژهه‌ڵات وتووێژی کرد. به‌تایبه‌تی له قۆناغی ئێستادا که هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌یه. وه‌ک ئاشکرایه حکومه‌تی ئێران که‌ش و هه‌وایه‌کی وای نه‌ره‌خساندووه که خه‌ڵک، به‌تایبه‌تیش له کوردستان بتوانن ئازادانه رای خۆیان ده‌ربڕن و کێشه‌کانیان بخه‌نه رۆژه‌ڤه‌وه. پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی کورد و گه‌لانی تری ئێران به هه‌موو شێوازێک به‌رده‌وامه. سیاسه‌تی له‌سێداره‌دان، گرتن و ئه‌شکه‌نجه رۆژانه په‌یڕەو ئه‌کرێن. ئێمه به توندی ئه‌و سیاسه‌ته شه‌رمه‌زار ئەکه‌ین. پێویسته ده‌وڵه‌ت به شێوازێکی یه‌کسانی و دیموکراتی مافه دیموکراتیه‌کانی گه‌لی کوردستان له ده‌ستوردا بسه‌لمێنێ.
له رۆژاوای کوردستان شۆڕش به‌رده‌وامه. پیلان و هێرش به‌تایبه‌تی له لایه‌ن تورکیا‌و هاوکاره‌کانیه‌وه له دژی کانتۆنه‌کان درێژه‌ی هه‌یه. پێویسته کورد‌و کوردستانیان خۆیان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێکی ناکاو ئاماده بکه‌ن. خه‌باتکردن بۆ یه‌کگرتن و پێکه‌وه‌گرێدانی کانتۆنه‌کان له‌سه‌ر بنەمای پێکهێنانی هه‌رێمی رۆژاوا و به ده‌ستووریکردنی، ئه‌رکێکی گرنگه. چونکه تا ئێستاش هێرشی داعش و تورکیا به‌رده‌وامه. بۆ ئه‌و ئامانجه پته‌وکردن و زیاترکردنی تێکۆشانی سه‌ربازی، سیاسی و دیپلۆماسی پێویسته. تا ئێستا له رۆژاوا سیاسه‌تێکی دروست له هه‌موو ئاسته‌کانی به‌ڕیوه‌بردندا پەیڕەوئەکرێت. نمونه‌یه‌کی جوانی به‌ڕیوه‌بردن و پێکه‌وه‌بوون پیشانی جیهان دراوه. سیاسه‌ت و دیپلۆماسی رۆژاوا له ئاستی ناخۆیی و ده‌ره‌کیدا باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆبوونەوەی کۆنسەی کەنەکە سەڕای باسکردن و وتوێژی قووڵ لەسەر دۆخی سیاسی ئێستای کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕست، سەرنجی خستە سەر سەد سالەی پێلانی سایکس پیکۆ ( 16. 05. 1916-16. 05. 2016 ). كەنەکە بڕوای وایە کە پیلانی سایکس پیکۆ بێ ویست و رازیبوونی کورد‌و کوردستانیان پێکهاتووە، کوردستان بە بێ ویستی خەڵکەکەی پارچەپارچە کراوە، لەبەرئەوە کورد‌و کوردستانیان ئەو سنوورانە ناسەلمێنن و رەتیان ئەکەنەوە. پێویستە هەموو ئەو سنوورانەی لە ئەنجامی پیلانی سایکس پیکۆوە لەسەر دڵی کوردستان کێشراون، بسڕێنرێنەوە. پێویستە رۆژێک گەلی کوردستان بە ئیرادەی خۆی کاریگەریی ئەو سنوورانە نەهێڵێت و لایانبەرێت.
ئەوە سەد سالە کوردستانیان قوربانی ئەدەن و روبارێک خوێنیان لێڕژاوە بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە نایاساییەی شەڕی ئیمپریالیستیی هەڵوەشێننەوە. کۆنسەی بەڕیوەبەری کەنەکە ئەوەی روونکردەوە، کە ئەرکێکی ئەخلاقی و ویژدانی و مرۆڤایەتی سەر شانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە، ئەو زوڵمە مێژووییە سەد ساڵەیە لەسەر گەلی کورد‌و کوردستانیان لابەرن. ئەرکی ئەوانە ببنە هاوکاری ئازادبوونی گەلی کوردستان.
لە دوا تەوەردا کۆبوونەوەی کۆنسەی کەنەکە کار‌و خەباتی وەرزی پێشووی هەڵسەنگاند. بە چەند پرۆژەیەکی نەتەوەیی و نیشتیمانی لەسەر پرسە سیاسی و دیپلۆماسیەکان، پلانی چڕوپڕی بۆ وەرزی داهاتووی داڕشت. بۆ ئەو مەبەستەش هەموو کۆمسیۆن و کۆمیتەکان ئەرکدار کران.
لە ئەنجامی کۆبوونەوەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکەدا، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
- کەنەکە پشتیوانیی لە سیستەمی جۆبەڕیوەبەریی دیموکراتیک لە باکوری کوردستان ئەکات. ئەو مۆدێلی چارەسەریە بە راست و درووست ئەزانێت. دیموکراسیبوونی تورکیا‌و ئازادیی باکوری کوردستان لەو سیستەمەدا ئەبینێت.
- کەنەکە داوا لە هەموو گەلی کوردستان ئەکات کە بە بۆنەی تێپەڕبوونی 100 ساڵ بەسەر پیلانی شوومی سایکس پیکۆدا، ئیتر ئەو سنوورانە نەناسن کە لە نێوان هەر چوارپارچەی کوردستاندا کێشراون. داوا ئەکات پارت و رێکخراوی مەدەنی و ئەکادیمکارو رؤشنبیرو هتد. . هەموویان دەنگی خۆیان سەبارەت بەو پرسە بگەیەننە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی.
- کەنەکە بە هەموو توانای خۆی پشتگیریی جێگیرکردن و بە فەرمیکردنی خوێندن وپەروەردە بە زمانی کوردی ئەکات. ئێمە دیسان پشتیوانیی خۆمان بۆ داڕشتنی فەلسەفەیەکی ستانداردی پەروەردەیی نەتەوەیی و نیشتیمانیی مۆدێرن دووبارە ئەکەینەوە. بە هەموو توانایەکەوە ئەبینە هاوکار.
- زاراوەکانی زمانی کوردی نرخ و بەهای دەوڵەمەنبوونی زمانی کوردیین. پاراستن و پێشخستن و بایەخدان پێیان ئەرکێکی نەتەوەییە. لەم بارەیەوە کەنەکە داوا لە حکومەتی هەرێمی باشوور ئەکات کە لەو ناوچانەی دانیشتوانەکەی بە زاراوەیەکی تایبەت ئەدوێن - ناوچەی هەرورامان بە نمونە - پرۆسەی خۆێندن و هۆکاری راگەیاندن بەو زاراوەیە فەراهەم بکرێت. هەروەها پێویستە لە دەستووری هەرێمیشدا جێگیر بکرێت.
- کەنەکە داوا لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان ئەکات، کە کار بۆ ئەوە بکەن هەموو ئەو تاوانە کۆمەڵکوژیانەی بەرامبەر گەلی کوردستان کراون، لە ئاستی جیهانیدا بە جینۆساید بناسێنرێن.
- تێکدان و شێواندنی سەرچاوە ئاویەکانی کوردستان، درووست‌کردنی بەنداو لە سەر ئەو رووبار و چەمانەی کە ئەبێتە هۆی گۆڕینی ڕێڕەوەکەیان و شێواندنی ژینگەی ناوچەکە و گوزەرانی دانیشتوانەکەی. ئەمانە سیاسەتی رژێمە داگیرکەرەکانی کوردستانن. ئێمە ئەو سیاسەتە بە توندی شەرمەزار ئەکەین.
کۆنسەی بەڕیوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - ك. ن. ك
- 02. 2016 برۆکسل