به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به یاسا و ڕێنمایه‌كانی كاركردنه‌وه سی گازینۆ له‌شاری سلێمانی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
هاوڕی حه‌مه‌ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوو له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند به‌هۆی سه‌رپێچی كردنییان له یاسا و ڕێنمایی كاركردنه‌وه سی گازینۆ له گه‌ره‌كه‌كانی كانێ سكان و مه‌ڵكه‌ندی و سه‌رای سلێمانی داخران كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی دوور له ڕێنمایی كاركردن كاری قۆماری تێدا ده‌كرا بۆیه به‌پێی یاسای 389 سزادانی عێراقی ئه‌و شوێنانه داخران و خاوه‌نه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی دادگا بڕیار ده‌دات ئه‌و شوێنانه به‌داخراوی ده‌مێنه‌وه.
له پێناو ڕێگه گرتن له كێشه كۆمه‌ڵاتیه‌كان لیژنه‌كان به‌رده‌وام چاودێری ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن كه گه‌نجان بۆ كات به‌سه‌ر بردن ڕووی تێ ده‌كه‌ن، به‌هۆی دیارده‌ی قوماركردنه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه چه‌ندین شوێن داخراون كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌و جۆره یارییانه‌ی تێدا ده‌كرێت له‌سه‌ر بڕێك پاره.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی