له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا نزیكه‌ی 17 تۆن مه‌وادی ماوه به‌سه‌رچوو له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت پاش ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی بریاری له‌ناوبردنی دراون.
به پێی راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا له به‌رواری 15/12 تاوه‌كو 31/12/2015 بری 17 تۆن و 200كیلۆگرام مه‌وادی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناوبراون.
له‌وباره‌یه‌وه خالید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن رایگه‌یاند: ئه‌و بڕه مه‌وادانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه له‌ناوبراوه پێشتر له لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كان و ئاسایشی ئابووریه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و هه‌ندێكیشیان له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌ی بووه.
له‌باره‌ی جۆری مه‌واده‌كانه‌وه خالید محه‌مه‌د ووتی: جۆری مه‌واده‌كان بریتین له (شیره‌مه‌نی، خۆراك و مه‌وادی جوانكاری، سلیكۆن و ئاوی رادێته‌ر، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌لو په‌ل و سینی سه‌مونخانه‌كان) كه ده‌كاته 36 هه‌زار و 764 پارچه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌روو سه‌رجه‌می ئه‌و مه‌وادانه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه پشكنینی تاقیگه‌ییان بۆ ئه‌نجامدراوه و پاش دڵنیا بوون له ئه‌نجامه‌كه‌ی به بریاری قائیمقامی سلێمانی له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.