پرسیارێك بۆ ئه‌و به‌رپرس و هه‌ڵسووڕاو و ئه‌ندامانه‌ی گۆڕان كه پێشتر یه‌كێتی نه‌بوون: ئایا رازین به‌وه‌ی ده‌نگ و سه‌نگیان هه‌ڕاج بكرێت؟! ... محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
چه‌ندین جار و چه‌ندین سه‌ركرده و به‌رپرسانی یه‌كێتی و گوَڕان له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كانیاندا یان له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی و له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیاندا ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه كه" گۆڕان و یه‌كێتی پێشتر یه‌ك حیزب بووین و ئینشیقاقمان كردووه به‌ڵام زۆر ئاساییه ئه‌مڕۆ یه‌كبگرینه‌وه و ببینه‌وه به یه‌ك". بێگومان ئه‌وه راسته و زۆر ئاساییه حزبێك دووچاری په‌رتبوون ببێت و دواتر له هه‌لومه‌رجێكی دیكه‌دا یه‌كبگرنه‌وه، هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه ئاساییه كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌و كادری یه‌كێتی، به‌هۆی ناكۆكی و بیروبۆچوونی جیاوازیانه‌وه (وه‌ك خۆیان ده‌یانگوت!) له یه‌كێتی هاتنه ده‌ره‌وه و دواتر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان درووستكرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه ئه‌وه‌یه كه به‌و رێككه‌وتنه‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی په‌رته‌وازه‌كردنی ناوماڵی كورد بكه‌ن یان هه‌ڕه‌شه و فشار بۆسه‌ر پارتێكی سیاسیی خاوه‌ن پێگه‌ی گه‌وره و فراوانی جه‌ماوه‌ری درووستبكه‌ن به ئامانجی پاشه‌كشه پێكردنی له خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی، ئه‌وه ئاسایی نییه كه بچنه‌وه به‌غدا و به سه‌رانی به‌غدا و حزبه شیعه‌كان بڵێن مه‌ترسن ئێستا ئێمه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیی كوردین و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌پارێزین و رێگرده‌بین له‌به‌رده‌م درووستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان! ئه‌وه ئاسایی نییه كاتێك ده‌ڵێن یه‌كێتی و گۆڕان پێشتر یه‌ك حزب بووین و ئێستا یه‌كمان گرتۆته‌وه و خۆیان به‌وه هه‌ڵبكێشن كه گوایه له په‌رله‌مانی كوردستان 42 كورسین و له په‌رله‌مانی عێراقیش خاوه‌نی 30 كورسین، له‌كاتێكدا هه‌موومان ده‌زانین كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كورسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ردوو په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق به ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه به‌ده‌ستهاتوون كه پێشتر ده‌نگیان به حزب و لایه‌نی دیكه داوه یان بێلایه‌ن بوون و یانیش هه‌ر پێشتر ده‌نگیان به هیچ حزبێك نه‌دابوو، به‌ڵام ته‌فره‌ی درووشمه درۆینه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان خوارد و ده‌نگیان به‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی كه له‌سه‌ره‌تادا به درووشمی به‌دیهێنانی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌ستانه‌وه به‌دژی گه‌نده‌ڵییه‌كانی به‌گوته‌ی خۆیان ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتیدا هاته ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، به‌ڵام دواتر چی؟ وه‌ك بینیمان دواتر رێككه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ شه‌ریكه گه‌نده‌ڵی ئیمزا كرد و ئێستاش ئیدیعای یه‌كگرتن و چوونه‌وه ناو یه‌كێتی ده‌كات!
لێره‌دا پرسیارێك رووبه‌ڕووی ئه‌و به‌رپرس و هه‌ڵسوورڕاو و ئه‌ندام و لایه‌نگرانه‌ی گۆَڕان ده‌بێته‌وه كه‌پێشتر یه‌كێتی نه‌بوون و له حزب و لایه‌نی دیكه‌وه هاتنه ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه یان پێشتر بێلایه‌ن بوون و سه‌ر به هیچ حزب و لایه‌نێك نه‌بوون، ئایا دوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی بۆیان ئاشكرابوو كه رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه‌یان و براده‌ره دێرینه‌كانی كه له‌گه‌ڵیدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان درووستكرد نیاز و ئامانجیان چییه و به‌دوای چییه‌وه‌یه‌ن، هێشتا هه‌ر بێده‌نگن و رازین به‌وه‌ی ده‌نگ و سه‌نگیان هه‌ڕاج بكرێت و له مامه‌ڵه‌ی ناشه‌رعی و دژ به خواست و ئیراده‌ی گشتیی خه‌ڵكی كوردستان به‌كاریان بێنن؟! ئه‌مه پرسیارێكی ساده‌یه به‌ڵام زۆر جیددییه و پێویسته وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.