وشه لێوی بریندار كردم
جوانیه‌كی فێڵاوی. . . گه‌چڵاو. . .
بۆسه‌ی چرا كزه‌كانی ڕێگا
له غه‌ریبیدا، دوور له‌لێوان
پیاڵه‌ی پڕی لێ ڕژاندم. . .
بێده‌نگیه‌ك
له‌شه‌ڕی ناوخۆی گوڵه‌كانی كه‌نار
ده‌زرنگێته‌وه.
شه‌وقی شاربه‌ده‌ر. . .
هه‌تاوی شه‌شده‌ر لێ‌گیراو،
باڵوێزی ڕووباره یه‌كگرتووه‌كانی به‌هه‌شت
له مه‌مله‌كه‌تی قورینگان
بڵێسه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كانی سرووش
نهێنی كوژانه‌وه و هه‌ڵبوونیان هێنا. . .
حكوومه‌تی عیشقیان دامه‌زراند. . .
وه‌لی داخ سروودی ته‌مه‌ن
له‌گه‌ڵ تاوه بارانێكدا ڕۆیی. .
په‌نجه‌ره‌ی عومر له‌ده‌ره‌وه‌ی گۆشه‌كانی سۆز
به‌سه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌زه‌لیی نیشتمانه‌كه‌مدا ده‌ڕوانی.
……………………………………………………. .
……………………………………………………. .
پایز بێ و په‌نجه‌ره‌ت
به‌سه‌ر گۆلی قورینگان بڕوانی
سۆز و سه‌نگدڵی پێكه‌وه ده‌بینی. . .
ده‌توانی شنه‌ی نه‌رم بپۆشی
گیرفانت له‌شه‌ونم پڕ بكه‌ی. .
له‌گه‌ڵ خه‌مه‌كانت كۆببیه‌وه
باس له بارودۆخ و پێشهاته هه‌نووكه‌ییه‌كان بكه‌ن.
هه‌ر ئیمێلێكت بوی
به‌گه‌ردنی قورینگانی بنێری. .
………………………………………………….
…………………………………………………. .
وه‌همێكی چه‌ند خۆشه
مرۆڤی دڵ هه‌لا هه‌لا
هه‌مو جیهان
له قه‌رتاڵه‌یه‌كدا كۆبكه‌یه‌وه. .
شیره‌ی هێدمه بوونه. . .
به‌خششی ژاڵه.
له‌كه‌ش و هه‌وای تاریكستان
له خوَشه‌ویستیه‌ك ده‌چی
هیچ حكوومه‌تێك دانی پێدا نانی
هیچ فراكسیۆنێكی په‌رله‌مان پشتگیری لێ ناكا
هه‌میشه ون
هه‌میشه ته‌نیا
هه‌میشه بێ وێنه…
تشرینی یه‌كه‌م/2002
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.