(ده‌بووایه / به‌بێی / من / خوێنپژانی / بێهووده‌یی و / دڵی /
ڕۆشنی / په‌پوولان و / گیای / كه‌سكتر / ببینی. . /
چ / ده‌بوو / رۆژگار / له / ده‌نكه / زه‌یتوونێك / كۆبێته‌وه. . /
چ / ده‌بوو / ئه‌وه‌نده‌م / خۆشنه‌ویستبای؟ /. . )
له‌ڕه‌شنووسی یه‌كه‌مه‌وه
چڵی له باڵی هه‌ڵۆ ده‌چێ
سێبه‌ری مه‌رگی ناگه‌هان
خۆهه‌ڵته‌كاندنی ژیان
دره‌ختی ئه‌به‌د. .
یه‌كه‌مین جاره قژ ببینم
ڕووه‌و كه‌شكه‌ڵان ته‌رز باوی
هه‌موو جاری شه‌ڕ ده‌ستی پێده‌كرده‌وه،
سه‌ری په‌ناگه‌مان
به‌گه‌ڵای ئه‌فسووناوی ئه‌و ده‌گرت.
له‌گه‌ڵ ئه‌ودا
زه ین ده‌مانباته‌وه ماڵی یه‌كه‌م،
كه هێشتا نه‌كه‌وتبوینه (بیر) ی تاكایه‌تی.
ئه‌وه ڕه‌نگ نین
ئه‌وه ئاوی ڕه‌وانه
له‌ژێر خاكدا،
خۆی لێك ده‌كێشێته‌وه.
دیاره به ته‌نیاییم ده‌زانێ
باڵات ده‌ده‌یته به‌ر خۆر‌و
یاریی به ئه‌ستێران ده‌كه‌ی.
كه‌پاڵ به‌تۆوه ده‌ده‌ین
ده‌بێ سیاسه‌تی چاوغایه‌نی
له‌بیر خۆمان ببه‌ینه‌وه.
ئه‌و پشكۆیانه‌ی
له ئینجانه‌ی گوڵاندا داڵده ده‌درێن
چاویان له‌چاوی هیوا ده‌چێ. .
هه‌رچیم بێته رێ
پێش سه‌ره‌تا و دوای كۆتایی
له‌سایه‌ی تۆ
پیاڵه‌م هه‌رگیز به‌تاڵ نییه.
به‌و سارده‌كێڵه هه‌ڵخه‌ڵه‌تام
سێبه‌ری تۆیان ده‌چووه‌وه سه‌ر. .
باده تاوی بۆ نه‌هێنام
پێگوزه‌ر چه‌پڵه‌ی لێ كوتام،
نه‌رمه‌خوناو تواندمیه‌وه
ئه‌ی ڕاز
ئه‌ی هێرشی مه‌ینه‌ت
گه‌واڵه‌ی به‌له‌نجه‌ولار. .
پێده‌چێت له باران دا ونبووبم
ئیتر كه‌س ناتوانێ ته‌ڕم بكا. .
هه‌ڵه‌یه‌كی تفته
ئاسمانی پایز به‌خۆت دابده‌ی. .
هه‌وارێكی شیرینه
هاوینی تۆزاوی بنێژی.
لێت نزیكم
هه‌ست به‌لێدانی دڵت ده‌كه‌م
وشه پێ ناوه‌ستێ
وشه به‌و ساته شیرینه
هێرشبه‌رانه ناوه‌ستێ.
هیچم بۆ لێك مه‌ده‌ره‌وه
هه‌ست به لێدانی دڵت ده‌كه‌م و بڕایه‌وه. .
نیشانه ڕاست نه‌بوو
دڵی من بوو بریندار
سڵاو براده‌ر
ده‌بینی پێك ده‌گه‌ینه‌وه.
بایی خۆمان ژیاین
بایی خۆمان پێكه‌نین، گریاین
داخ كه نه‌مانتوانی
بایی خۆمان ڕاستگۆبین. .
ته‌ممووزی 2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.