هیچ وڵاتێك نییه تووشی قه‌یران نه‌بووبێ، هیچ وڵاتیكیش سه‌ركرده‌ی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فای بێ‌باك و خه‌تاكار نییه له كاتی قه‌یراندا كۆنه‌قین و مه‌رامه سیاسیه‌كانی تێكه‌ڵ به قه‌یران بكا و خۆی به‌ره و هه‌نده‌ران هه‌ڵبێ و هه‌رزه‌ی سیاسی و منداڵكارانیش بۆ ئاژاوه‌گێڕی هان بدات، ئاخر (نه‌وشیروان)ێك بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌رامه‌ی ئێستا كاری بۆ ده‌كات، زۆر جار خه‌تای نیشتیمانی له پێناودا كردووه به خه‌تای جاشایه‌تی و گه‌ل فرۆشتنیشه‌وه، ئه‌گه‌ر له كاتێكی وادا په‌نا بۆ هه‌رزه‌ی سیاسی و منداڵكاران نه‌بات، به شیوه‌یه‌ك بازاڕی سیاسی كز بووه كه‌س ئاماده نییه گوێی لێبگرێ. ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا به‌رۆكی كوردستانی گرتووه زۆر وڵاتی گه‌وره و خاوه‌ن سیاده‌ی گیرۆده كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه كورد له باشووری كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه و هه‌رێمێكین، به‌ڵام له رووی دارایی و ئارامی و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان، له زۆر وڵاتی ناوچه‌كه باشتر و له پێشترین، سه‌رچاوه و هۆكاره‌كانی قه‌رانه‌كه‌ش دیار و له‌به‌ر چاون، ده‌بێ ئه‌و راستییه له‌به‌رچاو بگیرێ كه هه‌موو گه‌لانی دونیا له‌كاتی سه‌ربه‌خۆیی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تدا تووشی زۆر قه‌یرانی له‌وه‌ی ئێمه مه‌ترسیدارتر بوونه‌وه، ئێمه‌ی كوردیش له باشوور له قۆناغی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی داین و هه‌ر چوار ده‌وره‌شمان به دوژمن ته‌نراوه، هه‌ر جووڵه‌یه‌كیش له ده‌ره‌وه‌ی خواستی ئه‌وان بێ به تاوانی ده‌زانن، بۆیه به‌ر له راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی سه‌یركه‌ر نابن و چه‌ندی بۆیان بكرێ قه‌یران و كێشه‌مان بۆ درووست ده‌كه‌ن و كاك نه‌وشیروانیش ده‌ستی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ كردوون، هۆكارێكی تری قه‌یران شه‌ڕی داعشه، ئه‌و داعشه‌ی كه زۆر وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سیاده‌ی وه‌ك عێراق و سوریا و لیبیای هێناونه سه‌ر لێواری رووخان و وڵاتێكی پێشكه‌وتووی وه‌ك فه‌ره‌نسای ته‌نگاو كردووه، ئه‌وروپا و روسیا و ئه‌مه‌ریكاشی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ به‌نای به خۆڕایی به‌خشینی هۆكارێكی تره، په‌نادانی نزیكه‌ی (1800000) یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار په‌نابه‌ر و لێقه‌وماوی ده‌ستی داعش بارێكی ترن به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و وڵاتیكیسه‌ربه‌خۆش تووشی قه‌یران ده‌كه‌ن، كاك نه‌وشیروان ئه‌مانه‌و زۆر هۆكاری تر بۆ هێنانه‌دی مه‌رامه شاراوه‌كه‌ی به ده‌رفه‌ت ده‌زانێ و خه‌ڵك بۆ راپه‌ڕین و په‌لاماردان هان ده‌دات، گریمان گۆڕانخوازه‌كانی و هه‌ندێ منداڵكار و كاڵفام به گوێیان كرد، ئه‌وكات ده‌زانن چی رووده‌دات، كێ شه‌ڕی داعش ده‌كات؟ كێ پێش به حه‌شدی شه‌عبی شیعه ده‌گرێ كه بۆ په‌لاماردان چاوه‌ڕاوانی ئاكامی په‌لاماره‌كانی گۆڕانخوازانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كه‌ن؟ زۆر جار گوتوومه و ئێستاش ده‌یلێمه‌وه، له وڵاتان كاتێ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و رێكخاوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ به‌رگری كردن له وڵات و پاراستنی هاووڵاتیان ده‌چنه‌وه پاڵیه‌ك، كه‌چی كاك نه‌وشیروان ئه‌و هه‌ڕشه و مه‌ترسیانه ده‌قۆزێته‌وه و خۆی ده‌كات به به‌شێك له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌كان. نه‌وشیروان مسته‌فا قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی مووچه به مه‌ترسیدارتر ناو ده‌بات له هاتنی داعش و گه‌ف و هه‌ڕه‌شه‌كانی مالیكی و حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و پلانگێڕیه‌ی دژ به ده‌سته‌كه‌وته‌كانی كورد له ئارادان، ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مه‌به‌ستی پلانگێڕی نه‌بێ و خه‌می خه‌ڵك و خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیانی كوردستان ناكاته بیانووی گه‌یشتن به مه‌رامه‌كانی! خۆ له 17ی شوباتی 2011 نه مووچه دواده‌كه‌وت و نه قه‌رانی دارایی‌ش هه‌بوو، ئه‌ی بۆچی له په‌نای ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ گه‌لانی تونس و میسر هه‌ڵیكوتایه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و، له‌و هه‌ڵكوتانه‌شدا گیانی (10) كه‌سی كرده قوربانی پیلانه شكستخواردووه‌كه‌ی، خۆ پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم گه‌لانی تونس و میسریان نه‌ده‌چه‌وسانده‌وه! بۆیه پێویسته خه‌ڵكی كوردستان به‌ئاگابێ و ئه‌و راستییه بزانێ، كه نه‌وشیروان مسته‌فا خولایای ئاژاوه‌گێڕی و ئاڵووده‌ی رشتنی كۆنه‌قین بووه، ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارایی و ئه‌و پرسانه‌ی باسیان ده‌كات هه‌موویان چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌وا بۆ سازدانی ئاژاوه‌گێڕی به ئومێدی گه‌یشتن به مه‌رامه سیاسیه‌كه‌ی بیانووی تر ده‌دۆزێته‌وه.