عه‌لی باپیر وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌ك شوختی سیاسی له‌وه‌ی ده‌ست تیكه‌ڵ كردن له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عس و فایلداری پێوه نه‌بێ، له كه‌ناڵی رووداو و له به‌رنامه‌ی هیوا جه‌مال به راست و چه‌پدا دابوویه به‌رێ، ئه‌وه‌ی زۆر سه‌نجی راكێشام ئه‌وه بوو كه گوتی: پارتی باودۆخه‌كه‌ی خراپ كردووه و ده‌بێ ئه‌ویش چاكی بكاته‌وه، بۆ سه‌لماندنی راستی قسه‌كه‌یی و خۆ دزینه‌وه له راستییه‌كان، ئه‌و قسه‌یه‌ی كاك نێچیرڤان بارزانی به نموونه هینایه‌وه، كه له ده‌ركردنی یوسف محه‌مه‌د گوتی: له نێوان خراپ و خراپتر، خراپمان هه‌ڵبژارد، له‌وه‌شدا پارتی شتێكی چاكی كرد كه خراپه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد و خراپتره‌كه‌ی هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵام ده‌بووایه عه‌لی باپیر وه‌ك دۆستێكی خوا كه ناوه ناوه یه‌كتری ده‌بینن، ئه‌و راستییه‌شی گوتبا كه ئه‌وان واتا خۆیی و نه‌وشیروانی هاوده‌می پارتیان خسته دووڕیانی هه‌ڵبژادنی خراپ و خراپتر، پارتیش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هه‌ستیاری قۆناغه‌كه خراپه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد، ده‌بوایه عه‌لی باپیر له‌ترسی خوا ئه‌و راستییه‌شی گوتبا كه هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی دۆخه‌كه‌یان زیاتر ئاڵۆز كرد و ئه‌وه‌ی پارتی كردی به‌رگری كردن بوو له خۆی، ئایا جه‌نابی مه‌لا عه‌لی ده‌بێ له‌وه نه‌ترسێ كه له دیداری ئه‌مجاره‌ی خوای گه‌ره‌دا، خوا ئه‌و ناڕاستیانه‌ی له روو بداته‌وه؟