پرسەنامە بۆ کۆچی دوایی نەجمەدین شێخ بزێنی

بەداخێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی ڕەوانشاد نەجمەدین شێخ بزێنی یان پێ ڕاگەیاندین کە لە وڵاتی سوید ) کاتژمێر ١٢:٣٠ ڕێکەوتی ٩-٤-٢٠١٦ له‌ یه‌کێك له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی شاری یۆته‌بۆری ، دووایململانێیه‌کی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ کۆچی دووایی کرد. بەناوی خۆم و سایتی کوردستان نێت ەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵەکەین دەکەم. هاوبەشی غەمیانم. ڕەوانشاد نووسەرێکی چالاکی کوردستان نێت بوو، بەردەوام بابەت و سەرنجەکانی خۆی دەنارد بۆ کوردستان نێت. ڕۆحی شاد بێت.

عومەر فارس عەزیز

سەرنووسەر و لێپرسراوی کوردستان نێت

١٠-٤-٢٠١٦ سلێمانی

بۆبینینی بابەتەکانی کۆچکردو نەجمەدین شێخ بزێنی کلیکی ئێرە بکە.

 

دواین بابەتی ڕەوانشاد نەجمەدین شێخ بزێنی

 

ده‌ک ئه‌وکه‌سانه شه‌رمه‌زاربن!. نه‌جمه‌‌دین شێخ بزێنی - سوید

Related Articles