بارودۆخی عێراق وه‌ك خراپترین وڵاتی ناوچه‌كه گه‌یشتووەته لووتكه، به ڕاددەیەک کە هیچ هیوایه‌ك بۆ باشبوونی ڕەوشەکە له ئارادا نییه ته‌نانه‌ت سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانیی خۆی بۆ چاكسازییه‌كانی حەیدەر عه‌بادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌مجاره فشاره‌كان به‌هێزترن له ویستی لایه‌نێك و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی، هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ سه‌ره‌تای گۆڕانكاری گه‌وره له ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی عێراق ده‌چن.
لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی عێراق ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ناڕاسته‌وخۆ پشتگیری‌یان له عه‌بادی ده‌كرد ئێستا ڕای خۆیان گۆڕیوه و دژی ده‌وه‌ستنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن خه‌ڵكی عێراق چیتر ئه‌و بارودۆخه قبوڵ ناكات. عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق هۆشداری داوەتە عەبادی کە ئەگەر هەوڵەکانی بۆ چاکسازی شکست بێنێت، ئەوا متمانەی لێ وەردەگیرێتەوە و دەڵێت کە دەبێ سەرۆک وەزیران کەسێکی بێلایەن بێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراقیش داوای گۆڕینی حەیدەر عەبادییان کردووە.
گه‌نده‌ڵی یه‌ك له دۆسیه هه‌ره به‌هێزه‌كانه و باس له ئاشكرابوونی گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی له جیهاندا ده‌كرێت كه ئه‌ویش له عێراق ڕوویداوه جگه له قووڵبوونه‌وه‌ی ململانێی تائیفی و مه‌زهه‌بی و سیاسییه‌كان به ئاقارێكی نادروستدا. عەبادی داوای لە دەستەی دەستپاکی و دادگا کردووە ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو کەسانە بگرنە بەر کە لە کابینەکانی پێشوودا لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون و تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە دۆسیەی نەوتیان خراوەتە پاڵ. چەندلێكۆڵینەوەیەككەدوودامەزراوەیرۆژنامەوانیئوسترالیاوئەمریكائەنجامیان داوه، تێوەگلانیچەند بەرپرسێكیعیراقیلە ئابڕوچوونێكیگەورەیپەیوەندیداربەگرێبەستینەوتییعیراقئاشكرا دەكەنوئێفبی ئایوچەنددامەزراوەیەكیدیکەشلێكۆڵینەوەیەكیهاوبەشئەنجام دەدەن.
لایه‌ن و كوتله سیاسییه‌كان ڕایان وایە کە بانگه‌شه‌كانی عه‌بادی ته‌نها بۆ خۆدزینه‌وه بوو له فه‌شه‌لی كابینه‌كه‌ی هه‌ربۆیه داوای گۆڕینی خودی عه‌بادی ده‌كرێت، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاكسازی چونكه ئه‌و ناوانه‌شی كه وه‌ك پێشنیار پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كردبوو له كه‌سه یه‌كه‌مه‌كانی سەر بە نووری مالكی بوون كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها عه‌بادی و مالكی کاریان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه.