كه‌سایه‌تی دیاری ئایینی و سیاسیی عێراقی (ئه‌یاد جه‌مال ا‌لدین) له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی كه ئێران له ژێر ناوی (حه‌شدی شه‌عبی) كۆپی حزبوڵڵای لوبنانی كردوه له عێراقدا و دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای حه‌شدی شەعبی "له ئه‌مڕۆوه عێراق به فه‌رمی بووه بو لوبنانێكی دیکە".
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه "هه‌ردوو سوپا و میلیشیا ستراتیژیی ئایەتوڵڵا خومه‌ینین بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ڕێبەری شۆڕشی ئێران متمانه‌ی به سوپای ئێرانی نەبوو، هه‌ر بۆیه به خێرایی سوپای پاسدارانی دروستكرد. ده‌نوسێت (ئێران حزب الله ی لوبنانی دروستكرد و ئێران میلیشیای حزب الله ی كرد به میلیشیایه‌كی پیرۆز و ئه‌مه‌ش له عێراقدا ده‌كات)
هه‌روه‌ها بە پێی ئەو هەواڵە کە (سکای پرێس) بڵاوی کردووەتەوە، ئەیاد جمال ا‌لدین ده‌ڵێت: "یاسای ده‌سته‌ی حه‌شدی شەعبی خراپترین یاسایه‌كه له عێراق ده‌رچووبێت له‌دوای ڕووخانی سەد‌دام تا ئه‌مڕۆ و یاسایه‌كی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی عێراق و جیهان. ده‌بێت ئه‌مریكا بزانێت كه ڕێگه‌یداوه به دامه‌زراندنی حزبوڵڵایەکی دیکە له عێراق و له داهاتوودا ده‌بێت به‌رپرسیارێتی پرۆسه‌كانی دوای ئه‌م هه‌نگاوه له ئه‌ستۆ بگرێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن. ئاماژه به‌وەش ده‌كات كه ئوسامه نوجێفی به تێپه‌راندنی یاسای كۆپیكراوی حزبوڵڵا له عێراق (ئاماژه بۆ یاسای ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات) ئێران پارویه‌كی ژه‌هراوییان پێداوه بۆ بێده‌نگكردنی، هه‌روه‌ك چۆن ده‌رخواردی سەعد حریری و هاوشێوه‌كانیان دا له لوبنان، بۆیه داوا ده‌كات كه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی عێراقی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به شێوه‌یه‌كی خێرا.