به‌ندکراوێکی پێشووی ئه‌لقاعیده له زیندانی گوانتانامۆ، هه‌ڕه‌شه ده‌کات به هێرشکردنه سه‌ر ئه‌مریکا له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە کە بڕیارە سبەی بەڕێوە بچێت.
ئیبراهیم ئه‌لقووسی که به‌ندکراوی ئه‌لقاعیده بووه له بەندیخانەی گوانتانامۆ و ئێستا له وڵاتی یه‌مه‌نه، داوای کردووە هێرش بکرێته سه‌ر بەرژەوەندییەکانی ئه‌مریکا به‌وته‌ی ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر خوانه‌ناس و خاچپه‌رسته‌کانە. ئه‌لقووسی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشکردنه سه‌ر ئه‌مریکاشی کردووە له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و وتوویەتی "ناکارایی ئیداره‌ی ئۆباما ڕووسیا و ئێرانی له ناوچه‌که باڵاده‌ست کردووە".
به‌پێی هەواڵێکی ئاژانسی ده‌نگوباسی ڕۆیته‌رز، به‌رپرسانی ئه‌مریکا له چه‌ند ویلایه‌تێک هۆشدارییان به‌رامبه‌ر هێرشی چاوه‌ڕوانکراوی ئه‌لقاعیده داوه له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و داوایان کردووه ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان به ئاگا بن که نیویۆرکیشی تێدایه له نێو ئه‌و ویلایه‌تانه‌دا.
جێی باسە، ئیبراهیم ئه‌لقووسی له ساڵی ٢٠١٢ بۆ سودان دوورخرابووه‌وه، به‌ڵام له ٢٠١٥ وه‌ک سه‌رۆکی گروپی تیرۆریستی ئه‌نسار ئه‌لشه‌ریعه لە یەمەن سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه.