په‌یمانگای بروکینگسی ئه‌مریکی بۆ هزر و لێکۆڵینه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌کات دوای ئه‌وه‌ی که داعش ناو شاره‌کانی لێ تێک ده‌چێت، له ده‌شت و بیابانه‌کاندا خۆی ڕێک ده‌خاته‌وه.
ئه‌و په‌یمانگایه ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌وه یه‌کێکه له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی کار و بزاڤی داعش و هاوشێوه‌کانی پێش خۆی که له شاردا ناتوانێ بمێنێته‌وه و ده‌چێت له ناوچه‌ی دووره ده‌ست خۆی په‌ره پێده‌داته‌وه. ئه‌وە بوو چه‌ند ساڵێک پێش ئه‌وه‌ی که هێرشه گه‌وره‌که‌ی بکات له لادێکان و له نێو هۆزه‌کاندا خۆی ڕێک خسته‌وه و ئه‌مجاره پێشبینی ده‌کرێت په‌نا بۆ بیابانه‌کان ببات.