وته‌بێژێك به‌ناوی هۆزە عه‌ره‌به‌كان له پارێزگای نەینەوا ڕایگه‌یاند: زۆربه‌ی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی سنووری مادده‌ی 140، پشتیوانی لە ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی ناوچه‌كانیان، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ندێ ده‌نگی دژی ڕیفراندۆم، نوێنه‌رایه‌تیی (ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كی) ده‌كه‌ن.
مزاحم ئه‌حمه‌د ئه‌لحویت، وته‌بێژ به‌ناوی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی پارێزگاری نەینەوا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (سۆمەریە نیوز) دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو هۆزه‌كان ده‌نگ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ناوچه‌كانیان ده‌ده‌ن به خستنە‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. وتیشی، "هۆزه عه‌ره‌به‌كان چه‌ندینجار داوایان كردوه ڕاپرسی بكرێت له ناوچه‌كانیان، چونكه دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به خوێنی خۆیان ئه‌و ناوچانه‌یان له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ئازاد كرد، ماده‌ی 140 كۆتایی پێهات".
ئه‌لحویت بۆ سەرچاوەکە ڕوونیكرده‌وه "ئه‌و ناوچانه‌ی هۆزه عه‌ره‌به‌كان لێی نیشته‌جێن، وه‌كو شنگال و زوممار و ڕه‌بیعه و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و مەخمور، ناوچه‌ی كوردستانین و پێشمه‌رگه له تیرۆریستانی پاک کردووەتەوە"، ئەوەشی ڕاگەیاند کە "هه‌ندێك ده‌نگ هه‌ن دژایه‌تیی ڕاپرسی ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه، ئەوانە ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تیی خۆیان ده‌كه‌ن یان ڕوونتر بڵیم نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كی ده‌كه‌ن".