دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠١٣ه‌وه بووه به پاشای هۆڵه‌ندا، شا ویلیا‌م ئه‌لیکسانده‌ر بۆ یه‌که‌مجار چووه په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و داوای کرد بۆ ئاشتی، هه‌موو جیهان چاو له ئه‌وروپا بکات. بە پێی هەواڵی یۆرۆنیوز، شای هۆڵه‌ندا وتی: له دوای ڕێککه‌وتننامه‌ی شۆمانه‌وه تا ئێستا ئه‌وروپییه‌کان یه‌ک گولله‌یان به‌رامبه‌ر یه‌کتر نه‌ته‌قاندووه، من خۆشبه‌ختم که له یه‌که‌م نه‌وه‌ی ئه‌وروپام له ئاشتیدا ژیاین. ئاماژەی بەوەش کرد کە ده‌زانم کێشه‌ی په‌نابه‌ران سه‌خته، به‌ڵام ئێمه‌ش سوودمان له ئه‌وروپییه‌کان و له خه‌ڵکی ده‌وروبه‌رمان و هەروەها له کولتوره‌کانیان وه‌رگرتووه، بۆیه ده‌بێ هاوکارییان بکه‌ن. هه‌روه‌ها ویلیا‌م ئه‌لیکسانده‌ر وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی کار بۆ ٢٢ ملیۆن بێکار لە وڵاتانی ئەوروپا، وتی دەبێت لەپێناو دژایەتیکردنی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی، پێکەوە بین و کێشەکانمان چارەسەر بکەین.