وه‌زیری هاریكاری ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد كه ئه‌وان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌تا 10 ملیۆن په‌نابه‌ری تر ڕوو له ووڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكه‌ن له‌داهاتوودا.
له‌چاوپێكه‌وتێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی، گێرد مۆله‌ر، وه‌زیری هاریكاری ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا هۆشداریدا به‌وه‌ی كه‌ئه‌و شاڵاوه كۆچه‌ی ماوه‌ی ڕابردوو به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕایگه‌یاند ته‌نها له‌سه‌دا ده‌ی (%10) كۆچبه‌ران له ووڵاتانی وه‌ك عێراق و سووریاوه تائێستا گه‌شتونه‌ته ئه‌وروپا و پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كه ده‌بێت ووڵاتانی ئه‌وروپا پێشبینی 10 ملێون كۆچبه‌ری تر له وولاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقاوه بكه‌ن. هۆكاری به‌رده‌وامی كۆچی په‌نابه‌رانیشی گه‌ڕانده‌وه بۆ به‌رده‌وامی قه‌یرانه ئابووری و ئه‌منیه‌كان له‌و ووڵاتانه و هه‌روه‌ها زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانی به‌شێك له ووڵاتانی ئه‌فریقا.
سه‌باره‌ت به‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه‌له‌ئێستادا له‌لایه‌ن به‌شێك له ووڵاتانی ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركدنی قه‌یرانی كۆچ گیراونه‌ته به‌ر، مۆله‌ر ووتی " سیاسه‌تی پاراستنی سنوره‌كان سوودی نه‌بوو، به‌وه‌ش ناوچه‌ی شنگن هه‌ره‌سی هێنا، پلانی دابه‌شكردنی په‌نابه‌رانیش به‌سه‌ر ووڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ر جی به‌جی نه‌كرا "
پلانی وه‌رگرتن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆته جێگه‌ی مشتومڕی سیاسی ووڵاتان و له‌به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌كه‌ش، به‌شێك له ووڵاتان ئاماده‌نین هاوكاری وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی نایاسایی بكه‌ن و ئوسترالیاش وه‌ك پێشتر بووبوه جێگه‌ی شاڵاوی كۆچبه‌رانی نایاسایی ڕایگه‌یاند كه سه‌ڕه‌ڕای به‌رده‌وامی قه‌یرانی كۆچ له‌جیهاندا، ئه‌وان ده‌رگایان به‌ڕووی كۆچبه‌رانی نایاسایی داخستووه و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خۆی بگه‌یه‌نێـته ئوسترالیا ئه‌وا ده‌ستگیر ده‌كرێت و دیپۆرتی ئه‌و ووڵاته ده‌كرێته‌وه كه به‌له‌مه‌كه‌ی لێوه هاتووه.
وه‌ك چاره‌سه‌رێكیش بۆ قه‌یرانی كۆچ له جیهاندا، وه‌زیری هاریكاری ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند كه ده‌بێت به پلانێك كه تێچونه‌كه‌ی ده‌گاته 10 ملیار یۆرۆ هاوكاری دارایی بۆ دووباره بوژاندنه‌وه‌ی عێراق و سوریا كۆبكرێته‌وه و داوای له‌و ووڵاتانه‌ش كرد كه په‌نابه‌ران وه‌رناگرن چالاكتر به‌شداری له‌و پڕۆژه ئابووریه‌دا بكه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن به‌رپرسیارێتی سه‌رشانیان جێبه‌جی بكه‌ن.
- ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی به‌ریتانی – ڕه‌شا توده‌ی