بەرھەمی سینەماکارێکی کورد لە فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر نمایشکرا

فیلمی سینەمایی "سبەی ڕۆژێکی دیکەیە" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "مستەفا دەلازی" لە سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر نمایشکرا.

فیلمی سینەمایی "سبەی ڕۆژێکی دیکەیە" Tomorrow is Another Day لە دەرھێنانی ھاوبەشی سینەماکاری کورد "مستەفا دەلازی" و سینەماکاری بەئەزموونی ئێرانی "موحەڕەم زەیناڵزادە" لە بەشی "بازاڕ"ی سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران پێشکەشکرا.

فیلمی سینەمایی "سبەی ڕۆژێکی دیکەیە" کە زۆربەی دیمەنەکانی لە ناوچەی کۆپرولەر لە شاری ئەدێرمیت لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان وێنەگیراوە، لە یەکەمین نمایشی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی فیلمی "وان گولی" لە شاری وان لە باکووری کوردستان نمایشکرا و خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتن و باشترین موزیکی ئەم فیستیڤاڵەی بەدەستھێنا.

ھەندێک لە ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی "سبەی ڕۆژێکی دیکەیە" بریتین لە: دەرھێنەر: مستەفا دەلازی و موحەڕەم زەیناڵزادە، بیرۆکەی چیرۆک: مستەفا دەلازی،

سیناریۆنووس: مستەفا دەلازی، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: بایرام فەزلی، مونتاژ: حوسێن زەندباف و موحەڕەم زەیناڵزادە، دەنگھەڵگر: وەحید سوڵتانی، دەنگدانەر: بێھرووز شەھامەت، موزیک: مەزڵووم چەمەن، دیزاینی جلووبەرگ: ئافەرین ڕەحیمیان، بەرپرسی بەرھەم: ئافەرین ڕەحیمیان، ئەکتەرەکان: موحەڕەم زەیناڵزادە، زەلال دررو، وەلکان کاسیجین، فورات تانیش، مەتین چیجک و بەرھەمھێنەر: ئەفسانە ئەرەس، دەلازای فیلم تورکیە و حەسەن قەرە بەلووت لە فەڕەنسا.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی گشتییسی و چوارەمین فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر.

Related Articles