ڕوونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش- هەولێر

ڕوونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش- هەولێر

دوابەدوای ئەوەی چەند کەسێک لە پەیوەندی بە هێرشەکەی سەر کەناڵی ڕووداوەوە دەستگیر کران، هەندێ لایەن هەوڵی بە سیاسی کردنی ئەم کەیسە دەدەن. لێرەدا بۆ گشت لایەک دووبارەی دەکەینەوە کە دەزگای ئاسایش وەک دەزگایەکی نیشتیمانی، سەر و مالی گشت هاوولاتیان بە بێ هیچ جیاوازییەک دەپارێزێت و لە هەمان کاتیشدا هەر کەسێک یان لایەنێک ببێت بە هۆکاری هەرەشە بۆ سەر ئاسایشی هاوولاتیان پارێزبەندیی نیە و لە چوارچێوەیەکی یاساییدا رێکاری پێویستی بەرامبەر دەگیرێتە بەر. بە ئاگاداری هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کارکردن لە سەر ئەم دۆسیەیە بەردەوامە و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجامەکان بۆ هاولاتیانی خۆشەویستمان بڵاو دەکەینەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش- هەولێر

٣٠/٦/٢٠١٦

Related Articles