دیاره‌ی فرۆشتنی سوته‌مه‌نی له‌سه‌ر شه‌قام و رێگه‌سه‌ره‌كییه‌كانی شاری سلێمانی به یه‌كجاری قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و قائیمقامی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت ده‌ستبه‌سه‌ر سوته‌مه‌نییه‌كه‌یدا ده‌گیرێت و هاوكات ئوتومبێله‌كه‌شی سزای مادی ده‌درێت،
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 17. 3. 2016، به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌نه‌وتییه‌كان و ئاسایشی ئابوری و لیژنه‌هاوبه‌شه‌كاندا له دیوانی قائیمقامیه‌ت كۆبوویه‌وه و چه‌ند بڕیارێك ده‌رباره‌ی دیاره‌ی فرۆشتنی سوته‌مه‌نی له‌سه‌ر رێگه‌وشه‌قامه‌كانی سلێمانی ده‌ركرا ’
به‌پێی بڕیاره‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌كردنێك به سوته‌مه‌نی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان قه‌ده‌غه‌ده‌كرلاێت و له‌مه‌ودوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌فرۆشتنی سوته‌مه‌نی له‌رێگه‌ی (تانكه‌رو ده‌به‌وه) نادرێت كه به‌شێوه‌یی نایاسایی و به‌ده‌ر له‌رێنماییه‌كان له‌سه‌ر شه‌قام و رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی سلێمانی مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت،
له بڕیاره‌كه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتووه فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردن به جۆره‌كانی سوته‌مه‌نی (به‌نزین –گازوایل) له‌سه‌ر شه‌قام و رێگه‌كان سه‌رباری ئه‌وه‌ی كارێكی رێگه‌پێنه‌دراوه و دیارده‌یه‌كی ناشارستانییه هاوكات گرفتی زۆری هاتووچۆی دروست كردووه، بۆ بنه‌بڕكردنی دیارده‌كه‌ش قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی راسپاردووه به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانی ئه‌و شوشێنانه بكه‌ن و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت ده‌ست به‌سه‌ر سوته‌مه‌نییه‌كه‌یدا بگرێت و هه‌روه‌ها ئوتومبێله‌كه‌شی به‌سزای مادی غه‌رامه بكرێت ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی فرۆشتنی سوته‌مه‌نی به‌شێوه‌ی نایاسایی.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی