به‌رپرسێك پێی راگه‌یاندم كه ئه‌وه‌ی ئێوه تێگه‌یشتون له ناوه‌خندا وا نیه. وتم چۆن، وتی؛ تا ئێستا له كۆبونه‌وه نهێنیه‌كاندا، سه‌رجه‌م حزبه‌كان وه‌ك خۆی و به هه‌مان هه‌ڵوێست و ریتم قسه‌یان له‌گه‌ڵ پارتیدا نه‌كردووه. وتم؛ ئه‌ی چۆن قسه ده‌كه‌ن، وتی؛ به لارێ‌دا ده‌رۆن و له رێگه راسته‌كه لاده‌ده‌ن، وتم بۆچی، وتی؛ هه‌ریه‌كه و له م حزبانه‌ی ئێمه به گۆرانیشه‌وه شتێكمان لای پارتیه، نامانه‌وێت به ته‌واوه‌تی بیدۆرێنین. وتم شتی وه‌ك چی؛ وتی با ئێستا له بنی نۆكاوه‌كه هه‌مووی نه‌ده‌ین باشتره، وتم یه‌عنی چی، وتی؛ هه‌ر یه‌كه‌مان ئێمه‌ی حزبی و ئێوه‌ی رۆشنبیر و نوسه‌ران به تایبه‌تی، لایه‌كی پێچه‌وانه‌ی بابه‌ته‌كان ده‌خوێنینه‌وه. وتم ئه‌وه چیه، وتی؛ به‌ڵی حزب ئه‌گه‌ر پێش هه‌موو شتێك به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌خوێنێته‌وه و وه‌ك به زاره‌كی باشی ده‌كه‌ین ئامراز بێت و بۆ ئامانجی گشتی دروست بێت، به رۆژی نێوه‌رۆ وه‌ك پۆری سه‌ربراو ده‌خورێیت و، ته‌نانه‌ت ئه‌و پارتیه وه‌ك گورگ به‌رده‌بێته گیانی و ناتوانێت هیچی له‌ده‌ست بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك تۆش باش ده‌زانیت سه‌ركردایه‌تی پارتی قه‌ت حزبه‌كه‌یان وه‌ك ئامراز به‌كارنه‌هێناوه و هه‌میشه بنه‌ماڵه و حزبه‌كه ئامانج بوون نه‌ك میله‌ت. ئه‌وه له راپه‌رینه‌وه كه به رێكخستن و پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كجار كه‌مه‌وه و، به به‌كارهێنانی خه‌ڵكی زه‌ده و پیاوی به‌عس و جاش و خه‌ڵكی نا شۆرشگێر، خۆی سه‌پاند و ته‌نانه‌ت بووه حزبی یه‌كه‌م، بۆ نمونه یه‌كێتیش هه‌ر له دوای راپه‌رین به هه‌مان ره‌فتاره‌كه‌ی شاخ جوڵایه‌وه و حسابی بۆ ده‌نگ و دیموكراسی و سه‌لبیاتیه‌كانی نه‌كرد و به ناكۆكیه‌كانی نێوخۆی خۆیه‌وه یارمه‌تیده‌ری باڵابونی پارتی بوو. پارتی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی خوێندۆته‌وه و زۆری پێ خوش بوو گۆڕان دروست بوو، كه به یه‌كجاری ساحه‌كه‌ی خسته ژێر ركێفی خۆیه‌وه و یه‌كێتی و گۆرانیش له حاڵه‌تی ناكۆكیدا مۆریان بۆ ده‌كرد و تا دواجار له هه‌موو لا یه‌كه‌وه له بنی هه‌مبانه‌كه‌وه ده‌رچون. ئه‌وه‌ی لێره‌دا كرا و ده‌ڤه‌ری ئه‌ودیوی نه‌گرته‌وه گه‌وره‌ترین قازانجی به پارتی گه‌یاند و زه‌ره‌ری دا له سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان. گوایه ئێستا هه‌ستیان كردووه و گه‌یشتون به خۆیاندا، به‌ڵام پارتی تا ئێستاش كارتی زۆری به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌رچه‌ند تادێت هه‌ڵوێست و پێگه‌ی روو له كزیه، كه‌چی ترسمان له‌وه‌یه تاوه‌كو ناچارده‌بێت بۆ ملدان بۆ داواكاری گه‌ل كاته‌كه به‌ده‌میه‌وه نه‌مابێت و هه‌له‌كه له‌ده‌ست بچێت و ده‌رفه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان كۆتایی هاتبێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی ره‌فتار و هه‌لوێستی خه‌ڵكیشت بۆ بكه‌م كه هه‌لپه‌رست و ماستاوچی و به‌رژه‌وه‌نخواز و لاواز و بێ مێژوو و، یان خاوه‌ن خاڵی ره‌ش، ئه‌گه‌ر بڵێم له كوردستاندا له پاكه‌كان زۆرتره، باوه‌ربكه، بۆیه بۆ پۆستێكی زۆر زۆر بچوك و قازانجێكی مادی كه‌م، هه‌زار و یه‌ك ته‌نازول ده‌كرێت به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه و پارتیش ئیستغلالی ئه‌وه‌ی كردووه و به ته‌رغیب زیاتر خه‌ڵكی كریوه و، ئه‌وه‌ی بۆی نه‌كرێت ره‌فتاری تری له‌گه‌ڵدا ده‌كات ئه‌گه‌ر بزانێت زه‌ره‌ری بۆ په‌زه‌گانی ده‌بێت. بۆیه تۆ ته‌ماشای ئه‌و هه‌ڵوێسته راست و ره‌وان و راسته‌خۆیانه بكه له‌به‌رامبه‌ر پارتی هه‌یه ناگاته ژماره‌یه‌كی زۆر زۆر كه‌م له ئاست ئه‌وانه‌ی له ژێره‌وه كرنوشی بۆده‌به‌ن له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كاندا، له جه‌ماعه‌تی ئێوه‌ی رۆشنبیر چه‌ند هه‌زار كه‌س ئیمزای مانه‌وه‌ی به‌رزانی كرد و لێیان بوو شه‌رمه‌زاربوو، كه چی تا رۆژی ئه‌مرۆش به ره‌سمی ئیمزاكه‌ی ره‌تنه‌كردۆته‌وه، بۆت باس بكه‌م چه‌ند خه‌ڵكی دووفاقیمان هه‌یه و چی ده‌كه‌ن له نێوان یه‌كێتی و گۆران و پارتیدا به ره‌سمی خۆیان یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه، سه‌رت سپی ده‌بێت.
وتی؛ بۆیه ده‌ڵێم تا ئێستا من لۆمه‌ی پارتی ناكه‌م به پله‌ی یه‌ك، به‌ڵكو بارودۆخ و ئاستی رۆشنبیری خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و به‌كارهێنانی كارتی ئابووری له لایه‌ن پارتیه‌وه گه‌وره‌ترین فاكته‌ره به‌ده‌ستیه وه، بۆیه ده‌توانێت به‌م جۆره واقعه‌وه ملهوری بكات. وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و جیهانیش یه‌كێكیان ده‌وێت كه به پله‌ی یه‌كه‌م له قازانجی ئه‌واندا بێت نه‌ك میله‌ته‌كه.
به‌ڵام، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ دلخۆشم ده‌كات، ئه‌گه‌ر كاته‌كه وا به ئاسانی به‌م شێوه‌یه نه‌روات كه هه‌موو شتێك بدۆرێین، پارتی له حاڵه‌تێكدا ده‌بینینه‌وه كه ته‌واو زه‌لیل و كوشته‌ی ده‌ستی هه‌ڵه‌كانی خۆی بێت و مێژووش ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه، كه زوڵم و زۆری تا سه‌ر به‌سه‌ر كه‌سه‌وه ناروات و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تمان بمێنێت و وه‌زعی ناوچه‌كه هه‌موو شتێك نه‌گۆرێت، كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر سكه‌ی خۆی، بۆیه تا ئێستا من لۆمه‌ی پارتی ناكه‌م، چونكو بارودۆخی نێوخۆ و وه‌زع و بیركردنه‌وه و ره‌فتاری رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خه‌ڵك ئه‌م بواره‌ی بۆ پارتی هێشتۆته‌وه. بۆیه ده‌ڵێم خه‌ڵك و حزبه‌كانی تریش هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م بیركردنه‌وه و ره‌فتاره‌ی پارتین.