گوێم له كادرێكی باڵای یه‌كێتی بوو، كه ده‌یوت واباشه بۆ دوارۆژی یه‌كێتی؛ زیاتر خۆی له پارتی نزیك بكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هه‌ردوكیان ده‌توانن هه‌ڵبژاردن دوابخه‌ن و هه‌رچی ده‌یكه‌ن له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر له قازانجی میله‌ته‌كه‌ش نه‌بێت به دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌بیر خه‌ڵكی دچێته‌وه و، به‌خۆیان له سه‌ر رێره‌وی تایبه‌تی خۆیان ده‌رۆن و هه‌مان سه‌رده‌م ی فیفتی فیفتی دوباره ده‌كه‌نه‌وه و، هه‌ر به خۆیان ده‌سه‌ڵاتی هه‌میشه‌یی كوردستان به رێوه ده‌به‌ن! تا ئه‌وكاته بارودۆخ چاكتر ده‌بێت، ئینجا بكه‌ونه ململانێی پارتیه‌وه، چونكو ئه‌وان ده‌بنه دوو حزبی گه‌وره‌ی كوردستان.
تۆ ته‌ماشای را و بیروبۆچونی ئه‌م جۆره كادرانه بكه، و ئه‌وجا هیچ سه‌رت سورنامێنێت له‌و لێدوانه دژبه‌یه‌كیه‌ی به‌رپرسه باڵاكانی یه‌كێتی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، كه به ئاشكرا له راگه‌یاندنه‌كان باسی ده‌كه‌ن. تا وه‌كو رۆژگاری ئه‌مرۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌قه‌د ئێستا وه‌ك ئه‌م جۆره چه‌قینه‌ی له به‌رێوه‌بردنی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌یان به خۆیانه‌وه نه‌بینیوه. تۆ بڵێیت بێ تاله‌بانی به‌م حه‌ده كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌یان جێهێشتبێت، یان به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كانی به‌رپرسانیان رێگه‌ی لێ ون كردون كه به‌رپرسه‌كانیان وه‌ك چه‌ندین حزب هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ربخه‌ن نه‌ك وه‌ك به‌رپرسانی یه‌ك حزب، ئه‌گینا له كاروباری نێوخۆی خۆیان چی ده‌كه‌ن بیكه‌ن، به‌ڵام با له ئاست رووداوه گرنگه‌كانی رۆژ و له‌مه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم یه‌كگرتوو بن، كه سه‌ره‌تاییترین دیسپلینی حزبیه له هه‌موو شوێنێكدا.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵك یان به‌تایبه‌تی كادرانی یه‌كێتی وا لێكیبده‌نه‌وه كه له‌م كاته‌دا روگیر بوون و گیریان خواردووه له نێوان پارتی و گۆران‌دا، بۆیه وایداده‌نێن به‌م شێوه‌یه نه‌ده‌كه‌ونه رێره‌وی سیاسه‌تی گۆرانه‌وه نه‌ش هی پارتیه‌وه، ئه‌وه زۆر هه‌ڵه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی راست و دروست هه‌ر حزبێك به پشت به‌ستن به بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی خۆی ده‌بێت به پله‌ی یه‌كه‌م، نه‌ك له روانینی سیاسه‌تی حزبی تر یان رێكخراوێكی تر یان هه‌ر لایه‌نێكی تر.
نایه‌كگرتویی لێداونه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی ململانێی به‌ڵكو كێبركێی به‌رپرسه باڵاكانی یه‌كێتیه، تا راده‌ی دژ به‌یه‌كی و، ئه‌مه‌ش له هیچ كات و له هیچ حزبێكدا وا به زه‌قی ده‌رنه‌كه‌وتووه، ئه‌گینا له‌سه‌ر خاڵێكی هه‌ستیاری وه‌ك هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غاز و به‌شداری یه‌كێتی له‌و بابه‌ته‌دا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش نه‌ده‌بوو، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، كه كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی ئاگای له‌وه مه‌سه‌له‌یه هه‌یه و كۆمه‌ڵێكیش لاخه‌به‌ره، ئه‌مه‌ش خاڵی هه‌ره لاواز و نه‌بونی داموده‌زگه‌یی و نه‌بونی هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆیان ده‌رده‌خات.
ئه‌گه‌ر پرسیار له هه‌ر یه‌ك له‌وانه بكه‌یت؛ ئایا ستراتیجی یه‌كێتی له‌مه‌ر ئه‌م پرسه هه‌ستیاره چاره‌نوسسازه و چه‌ندین بابه‌تی تریش چیه، هه‌ر یه‌كه و به مه‌یل و زه‌وق و راوبۆچونی خۆی باسی ده‌كات و كه‌س له سیاسه‌تی حزبه‌كه نازانێت وه‌ك حزب چی ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌مه گێژاوێكی ترسناك نه‌بێت و له قازانجی حزبه‌كانی تر نه‌كه‌وێته‌وه چیه، بۆیه پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین، كه یه‌كێتی به‌و هه‌موو كادره رۆشنبیر و به‌توانا و پر مێژووه‌وه گوناحه ببێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك و، له‌و نێوه‌نده‌شدا خه‌ڵكی موحافزكار و حزبی سه‌رده‌مه‌كانی قه‌یتون قازانجی لێبكات، به‌مه‌ش به‌ره‌ی پێشكه‌تنخواز لاواز ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌زه‌ره‌ری میله‌ته‌كه ده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه زۆر پێویسته یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا خۆی له ناجێگیری رزگار بكات و سیاسه‌ته‌كانی له سه‌ر ئامانجه ستراتیجیه‌كان بنیات بنێت، نه‌ك پشت به عه‌قڵیه‌ت و بۆچونی ئه‌و جۆره كادرانه ببه‌ستێت كه رایان وایه له‌گه‌ڵ پارتیدا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ بن و هه‌ڵبژاردن دوابخه‌ن و، ئێستاش بشت به هاوكاری ئه‌و ببه‌ستن و له‌سه‌ر پێویستیه‌كانی ئه‌م كاته برۆن به رێوه، ئه‌مه‌یه له گێژاو ترسناكتر. سیاسه‌ت و بۆچونی سه‌ربه‌خۆ پشت به لایه‌نی تر نابه‌ستێت، ئه‌م كاته‌ش به قۆناغی بریاردانی راست و دروست له‌مه‌ر پرسه هه‌ستیاره‌كانی میله‌ت و حزبه‌كه‌ی خۆیانه و، له‌م كه‌اته‌دا له تاقیكرنه‌وه‌دان، گه‌ر بیانه‌وێت به سه‌ركه‌وتویی تێیدا ده‌ربچن، نه‌ك به شڵه‌ژاوی بمێننه‌وه، وا بروات له گێژاوه‌كه ده‌خنكێن. ئه‌گه‌ر زۆر له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی پێشكه‌وتنخوازدا خۆیان یه‌كلایی نه‌كه‌نه‌وه هیچ نه‌بێت بێلایه‌نی خۆیان بسه‌لمێنن بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان دوارۆژی رۆشن چاوره‌ێیان ناكات، ئه‌مه‌ش ئاسان نیه به‌و جۆره كادرانه و به‌م ره‌فتار و لێدوانانه دژبه‌یه‌كانه‌ی به‌رپرسه‌كانیان بكرێت.