ئه‌گه‌ر باسی دیموكراسی له توركیادا ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی ڕوون و به‌ڵگه نه‌ویسته ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌و وڵاته‌دا تایبه‌ت بووه به نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و فه‌رمانڕه‌وا واته ته‌نها تورك زمانه‌كان مافه دیموكراتیه‌كانیان په‌یڕه‌و كردوه‌و گه‌لانی تری ئه‌و وڵاته كه له كورد‌و ئه‌رمه‌ن و شه‌ركه‌س و عه‌له‌وی. . . تد هیچ ماف و لێپرسراوێتیه‌كیان به‌رنه‌كه‌وتووه له دامه‌زراوه‌كانی حوكمڕانی توركیادا مه‌گه‌ر نكووڵیان له بن و بنه‌چه‌ی خۆیان كردبێت.
به‌ڵی له دوای شكستهێنانی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیادا و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕو پێكادان له شاره‌كانی باكووری كوردستان له نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای داگیركه‌ری تورك وهێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی هه‌روه‌ها له دوای شكستی كوده‌تاكه‌ی 15 ی ته‌مووزی ئه‌مساڵ 2016 توركیا بووه‌ته زیندانێكی گه‌وره بۆ ئازدیخوازان و هه‌موو ڕه‌وته ئۆپۆزه‌سیۆنه‌كان هه‌رله بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌تی فه‌تحوڵاگویله‌نه‌وه تاوه‌كو هێزه چه‌پ و نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسه‌كان.
له‌و شه‌ڕه‌دا كه ناو شاره‌كانی باكووری كوردستان گۆڕپانی بوون هه‌ر له سووری ئامه‌د و جه‌زیره‌و شرنا‌خ و زۆر شوێنی تر كه زۆر شوێن له گه‌ڵ خاكدا یه‌كسانكران و هه‌موو جۆره چه‌كێكی قورسی تێدا به‌كا هێنرا به به‌رچاوی كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه.
ئێستا ئه‌و وڵاته باڵی ڕه‌شی نائومێدی و ڕه‌شبینی زاڵه به‌سه‌ریدا له دوای په‌ره‌سه‌ندنی چالاكیه سه‌ربازییه‌كانی گه‌ریلاكانی (pkk) كه له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه تائێستا به‌م گوژم وتاوه په‌ره‌ی نه‌سه‌ندووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به هۆی تێوه‌گلانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاك پارتی و ئه‌ردۆگان له شه‌ڕه‌كانی عێراق و سوریا و پاشه‌كشه‌ی كه‌رتی گه‌شت و گوزار كه داهاتی سه‌ره‌كی ئه‌و وڵاته‌یه، داڕمانی به‌های لیره‌ی توركی به دوای خۆیدا هێناوه.
سه‌ره ڕای هه‌موو ئه‌وانه كێشه‌ی كورد تا ئێستا گه‌وره‌ترین وگرنگترین و سامناكترین كێشه‌یه كه ئه‌ردۆگان و ئاكپارتی به عه‌قڵێكی دۆگما‌و كۆن و به‌سه‌رچووه و كه ڕێگه‌ی سه‌ربازیو چاره‌سه‌ری ئه‌منیه ده‌خوازن یه‌كلایی بكه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ش مه‌حاڵه‌و ئه‌زموونه‌كانی سه‌د ساڵی ڕابردوو ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه به‌و شێوازه كورد له ناو نابرێت و به‌بی چاره‌سه‌رێكی دیموكراسی‌و عادیلانه ئاشتی‌و ئارامی و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن له توركیادا به‌دی نایه‌ت.
به‌ڵام وه‌كو ده‌بینین حكومه‌ته‌كه‌ی بنعلی یڵدرم و ئه‌ردۆگان ده‌ست بۆ هێڵی سوور ده‌به‌ن و دیموكراسی پێشێل ده‌كه‌ن و سه‌ركرده‌و نوێنه‌ره هه‌ڵبژێراوه‌كانی كورد له باكووری كوردستان ڕاپێچی زیندانه‌كان ده‌كه‌ن كه به‌م هه‌نگاوه‌یان قه‌یرانه‌كان قووڵتر و لاپه‌ڕه‌یه‌كی تری خوێناوی ده‌خه‌نه سه‌ر لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌كانی مێژووی توركیا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.