وشه‌ی فیدراڵ له وشه‌ی لاتینی (Foeds) وه‌رگیراوه كه به واتای په‌یمان یان ڕێكه‌وتن دێت. فیدراڵ كاتێك پێكدێت، كه چه‌ند وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ ڕێكده‌كه‌ون كه ده‌وڵه‌تێكی نوی پێكبهێنن، یان كاتێك یه‌كه ئیدارییه‌كانی به‌شێك له وڵاتێكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تێكی تاك فۆرم ڕه‌زامه‌ندی سه‌نته‌ر بۆ ئۆتۆنۆمی خۆیان به ده‌ستدێنن.
كاتێك ده‌وڵه‌تێكی تاك فۆرمی خاوه‌ن خاكێكی به‌رفراوان بیه‌وێت له ڕێگای په‌سه‌ندی جۆراوجۆره‌وه بیه‌وێت یه‌كێتی خاك و گه‌له‌كه‌ی بپارێزێت یان كاتێك به‌شێك پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته خولیا‌و ئاره‌زوو ی ئۆتۆنۆمی و خۆبه‌ڕێۆه‌به‌ریان هه‌بێت ئه‌وا چه‌مكی فیدراڵیه‌ت دێته ئاراوه حكومه‌تی سه‌نته‌ر پرسه‌كانی هاوبه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌كان بۆ خۆی گلده‌داته‌وه‌و پشكه‌كانی دیكه به هه‌رێمه ئۆتۆنۆمه‌كان ده‌دات له هه‌مان كاتدا ئه‌و دۆخه به‌هۆی ده‌ستوورێكه‌وه دێته ئاراوه و ڕێكده‌خرێت كه پشككه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كان له نێوان سه‌نته‌رو هه‌رێمه‌كاندا دابه‌شده‌كات و ناكرێت ئه‌م دابه‌شكردنه یه‌كلایه‌نه بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌گوزه‌را پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بۆچوون و یاسا‌و ده‌ستووره‌كانی جیهان و مرۆڤایه‌تی و بوو كه گه‌لێك به هه‌موو بنه‌ما و تایبه‌تمه‌ندییه كانی خۆیه‌وه نكووڵی له بوونی ده‌كرا له كۆماری عه‌ره‌بی سووریادا و بگره به شێكی زۆریشیان مافی هاووڵاتیبوون و پێناسه‌ی ئه‌و وڵاته‌شیان نه‌بوو ئیستاش له دوای شۆڕش و ڕووداوه‌كانی سووریا له ساڵی 2011 ه‌وه به‌شێكی زۆری خاكه‌كه به خوێن و فیداكاری ئازادكردوه‌و پارێزگاری لێده‌كات به گه‌واهی یارونه‌یارله جیهاندا.
له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریه‌كی دیموكراتیانه‌یان دامه‌زراندبوو به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تر له سه‌ر سیستمی كانتۆنه‌كان ئێستاش له دوای گۆڕانكاریه تازه‌كانی ئه‌و وڵاته لو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌ند ڕۆژیدا ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زراندن هه‌رێمی ڕۆژئاوای له باكووری سووریا ڕاگه‌یاند له كاتێكدا دانیشتنه‌كانی كۆنگره‌ی جنێف 3 ده‌ستیپێكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سووریا به بی به‌شداریكردنی نوێنه‌رانی كورد له ڕۆژئاوا به فشاری هه‌ندێك له لایه‌ن و وڵاتانی ئیقلیمی له كاتێكدا كورد یه‌كێكه لایه‌نه كاریگه‌ره‌كانی قه‌یرانه‌كه.
تائێره ئاساییه به‌ڵام ئه‌وه‌ی نا ئاساییه‌و جێگه‌ی سه‌ر سووڕمان و گاڵته پێكردنه كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت هێزه‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆنی سووریایه كه فیدراڵی به سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی و دابه‌شبوون و ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌زانن له كاتێكدا نیوه‌ی جیهان زیاتر به سیستمی فیدراڵی به‌ڕێوه‌ده‌برێت،
هه‌روه‌كو له ڕابردوودا ناوچه‌كه و گه‌لانی تر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له سایه‌ی ڕژێمه شمولی و تاك فۆرمه‌كاندا زۆر له ژیانێكی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌دا ژیابن و هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووبێت و هه‌موو ئه‌و جه‌نگ و ماڵوێرانی نادادپه‌روه‌ری و خوێن ڕشتن و به فیڕۆدانی سامان و داهاتی وڵاته‌كانیان له پێناوی تواندنه‌وه‌ی گه‌لانی بنده‌ست و نكووڵی كردن له مافه‌كانیان له پێناو یه‌كپارچه‌یی خاكی نیشتمان و سه‌ركرده‌ی تاك وته‌نها و بی وێنه‌و بی نه‌زیر و سڕینه‌وه‌ی هه‌موو جیاوازیه‌كان له نه‌ته‌وه و ئایین و ئاینزاو له قاڵبدانیان له یه‌ك نه‌ته‌وه‌و كه‌ئاكامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه ئێستا ده‌یبینین هه‌موو ناوچه‌كه له شه‌ڕو ململانێیه‌كی قووڵ و سه‌رتاپاگیردایه كه ڕۆشن نیه تاكه‌ی و چی ده‌بێت كۆتاییه‌كه‌ی.
له هه‌مانكاتدا ئه‌گه‌ر له ئه‌زموونی گه‌لانی تر وردبینه‌وه كه یه‌كبوون و یه‌كگرتنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان هه‌ڵبژاردووه واته ڕێزگرتن له جیاوازیه ئتنیكی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و ڕۆشنبیر ی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و بوونی ناوه‌ندی جیاجیا ی بڕیارله نێوان سه‌نته‌رو حكومه‌ته لۆكاڵیه‌كان چ به سیستمی كۆنفیدراڵی یان فیدراڵی بێت و له پێناو ئاشتی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كسانی نێوان هه‌موو پێكهاته جیاوه‌زه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و شارستانیه‌ت و ئارامی و سه‌قامگیریه ی كه هه‌مووان لی ی به‌هره‌مه‌ندن.
ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له نێوان یه‌كێتی و یه‌كپارچه‌یی له نێوان گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گه‌لانی ڕۆژئاوا بكه‌ین ده‌بینین ڕۆژئاواییه‌كان به ڕێزگرتن له جیاوازی یه‌كیانگرت و سوودمه‌ندبوون به‌ڵام ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كانی لای خۆشمان له‌توپه‌ت بوون و ماڵ‌وێران بوون به سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر.
بۆیه له ئێستاشدا كه سیستمی فیدراڵی له ڕۆژئاوای كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت هه‌مان بۆچوونی جاران له لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌و دراوسێ وه دووباره‌ده‌كرێته‌وه بێئه‌وه‌ی كه‌ڵك له ئه‌زموونه تاڵه‌كانی ڕابردوو وه‌ربگیرێت فیدراڵیه‌ت به جووداخوزی و خیانه‌ت و ده‌ستی ده‌ره‌كی و كفرو ئاژاوه‌و دووبه‌ره‌كی و گه‌لی شتی تریش ناوزه‌د ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده له ڕاستیدا فیدراڵیه‌ت ڕێگای ئاشتی و پێكه‌وه ژیان و ئارامی و سه‌قامگیری و یه‌كبوونی ئاره‌زوومه‌ندانه‌وه دادپه‌روه‌ریه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.