ووتمان یەکێتی کێشە و ململانێکی ناوخۆی بەرچاوی گرتوە ناتوانێت هیچ هەنگاوێك بنێت یان هیچ بریارێك بدات بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی .
زۆر سەیرە ئەم سەرکردایەتیەی یەکێتی هێندە بێباکن، لە بیریان چۆتەوە ئەو جەماوەرە زۆرەی ئێستا هاتونەتە سەر شەقام و داوای موچەو مافەکانی خۆیان ئەکەن، چەند ساڵێك بەر لە ئێستا هەموویان ئەندام و دڵسۆزی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بون.
لە ئەنجامی هەلەی سیاسی و ململانیەکان زۆری جەماوەرەکەیان لەدەستدا.
ئێستا بێدەنگیت هەڵبژاردوە لەناو هەناوی یەکێتیەوە ئاگر بارانە و گڕ و تینی جەماوەری زۆنی سەوز لە کڵپەدایە یەکەم سوتان و پریشك ناوچەوانی بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەگەرێتەوە.
زۆر گرنگە بۆ هەموو ئەندامانی یەکێتیی داوای روون کردنەوە لە سەرکردایەتی یەکێتی بکەن لەسەر ئەم بێدەنگیە، چونکە ئەندامان و ئەو جەماوەرەی یەکێتی کە ماوێتی بەدوو جەمسەری جیاوازدە خەریکە گوزەر ئەکات.
هەموو پارتێك بە جەماوەرەوە ئەتوانێت بێتە ناو پەرلەمانەوە .
بە سەرکردایەتی یەکێتی ئەلێم ئێوە بە تەنها خاوەنی یەکێتی نین، تا چارەنوسی یەکێتی بەرەو هەڵدێر و نادیار بەرن .
پێویستە بریارێکی ئازایانە بدرێت، مێژوو لە کەس خۆش نابێت .
واتان لە شاری سلیمانی کردوە ئەو کەسانەی نامۆن یان رابوردوویەکی ناشرینیان هەبوە
لە سایەی بەرپرسانی یەکیتیدا قسەی نابەجێ بە خەڵکی شارەکە بوترێت .
ئافەرین بۆ ئەو سەرکردەیەی لە خۆی ئەبورێت و ئازایانە دێتە دەنگ و لەگەل مافەکانی کۆمەلانی خەڵکی ئاوێتەی ئازارەکانیان ئەبێت .
بێدەنگی بۆ یەکێتی سەری ئەخوات .
هەموو هیوای کۆمەلانی خەلکیش یەکێتیە،
چونکە ئەم بە ناو حوکمەتە لەسەرقاچی یەکێتی وەستاوە .
ئەکرەم محـمدئەمین
2016-11-16