بۆ گەلی کوردستان وجیهانیش ڕووی ڕاستەقینەی (داواکاری گشتی هەولێر ) ئاشکرا بوو . . ! مەجید مام برایم .

داواکاری گشتی دەبێ بۆهەژارێك وگەدایەك یەکسان بیت ومافی خەڵک بپارێزێت ومافی زەوتکراو وەرگرێتەوە و ڕێگربێت سەروەری یاسا پێشێل نەکرێت، لەبەر چاوی خەڵک وخوادا مەسداقیەتی خۆی لەدەست نەدات. . !

تۆ قسەت دەکرد منیش شەرمەزار بووم، ئارەقی شەرمەزاریم دەسڕی. . !

دەپرسین داواکاری گشتی هەولێر بۆ لەو هەموو کەیسانە ناپرسێتەوە کە بە بەڵگەی ڕەسمی لەلایەن دەزگایەکی شەرعی وەکو پەرلەمانی کوردستان کەنوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستانن لەسەر داهات وقوتی خەڵک بەتاڵادەبرێ، وە موچەی کەم ئەندامان و تەقاوت و پیر و پەك کەوتە و فەرمانبەرانی هەرێمی بڕیوە و هەزاران کەیسی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی وڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانیەکانی کوردستان وڕاپۆرتە نیودەوڵەتیەکان . . !؟

داواکاری گشتی نزیكترین کەیسی غەدرت پێدەڵێن نەوەکو بڵێ نەمزانیوە . . !؟

ئەو دوو خێرلەخۆنەدیوەی کە ئێستا کفنەکەیان زەرد نەبوە و بە جوانەمەرگی وغدرلەسەر جادەولە ناوەڕاستی هەولێر  و نزیك فەرمانگەکەتان خەڵتانی خۆێنکران و کوژران . . !؟

یەکەم ؛ ئەو کچە محامیەی کە فەرمانبەر بوو لەقونسوڵ خانەی ئیتالیا کاری دەکرد بەنوێژی نیوەڕۆ کوشیان . . . !

دووەم ؛ ئەو کوڕە خوێندکارەی زانکۆ کەلە ترافیك لایك بە بەرچاوی هەموو جیهان کوشتنەکەی بەخشکرا لەمیدیاکانەوە . . !؟

بۆ هەڵوێستت نەبوو ئەگەر بێ لایەنی وئەگەر پیاوی حزب نین و ئەمر لە حزب وەرناگرێ. . !؟

بۆیە بەو هەڵوێستەتان جگە لەعەیبەکەی گەورە و دڵخۆشکردنی ئەندامانی بەشێك لەحزبەکەت هیچتان پێ ناکرێت، کە دژی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کە هەموو ژیانی لە پێناوگەلی کورد وسەروەری بۆ یاسا سەرفکردوە .

Related Articles