وه‌ك چۆن پێشتر له گرتنی ' مه‌نبه‌ج' پێشبینی هه‌ڵه‌ی به‌شداریکردنی په‌یه‌ده‌م کرد، ئێستاش پێشبینی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی په‌یه‌ده له گرتنه‌وه‌ی ' ڕه‌قه ' دا ده‌که‌م. به‌ڕای من شه‌ڕڤانانی ڕۆژاوا نابێت به‌شداری له هێڕشی گرتنه‌وه‌ی ' ڕه‌قه ' دا، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه، بکه‌ن:
- ده‌بێته هۆی قوربانیدانێکی زۆر و شه‌ڕیش له پێناوی " شهر دژی داعش " ( که قسه‌ی صاڵه‌ح موسلیم له ستۆکهۆڵم ) هه‌ڵه‌یه، که له کاتێکدا کردنی شه‌ڕی داعش له ئێستادا بۆ ئێمه، زه‌روور نییه.
- له ئێستادا هێزه‌کانی ڕؤژاو ده‌بێت کار له‌سه‌ر به‌هیزکردنی خۆسه‌رییه‌کانی ناوخۆ بکه‌ن، به‌تایبه‌ت کارکردن له بواری بیناکردنه‌وه‌ی کۆبانی و هه‌ره‌وه‌زییه ئابورییه‌کاندا، تاکو گه‌شه به ئابوری ڕۆژاوا بدرێت و که‌متر ببێته پاشکۆی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ئه‌وروپا.
- شه‌ڕ به گشتی و شه‌ڕی داعش‌یش به‌تایبه‌تی پێداویستییه‌کی یه‌کجار زۆری ده‌وێت، که ئه‌مه‌ش له توانای هێزه‌کانی ڕۆژاوادا نییه و ده‌بێت ئه‌مریکا و " وڵاتانی هاوپه‌یمان" بۆیان دابین بکه‌ن . ئه‌مه‌ش یانی نزیکخستنه‌وه‌ی زیاتریان له ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیان، که لێره‌شدا زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن وه‌ك له‌وه‌ی سوودبه‌خش، بن .
- به‌رده‌وامبونیان له شه‌ڕدا ده‌بێته هۆی لاوازبوونیان، که ئه‌مه‌ش ئامانجی سه‌ره‌کی تورکیا و ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیان، ده‌هێنێته‌دی . وه‌کو زانراوه و تێبینی کراوه، لاوازبوون ده‌تخاته بارێکی خراپ و ناهه‌مواره‌وه تا ڕاده‌ی قایلبونت به مه‌رج و به‌نده‌کانی دوژمن و ناحه‌زانت.
- هێڕشکردنه سه‌ر ' ڕه‌قه ' له کاتێکدا که هێشتا موسڵ نه‌گیراوه‌ته‌وه، له تاکتیکی جه‌نگدا کارێکی سه‌رکه‌وتوانه‌یه به‌وه‌ی که به‌ره‌یه‌کی دیکه‌ی جه‌نگ له دووژمنت ده‌که‌یته‌وه تاکو هێز و توانای دوژمن، که‌رت که‌یت. به‌ڵام ئه‌م تاکتیکه سه‌ره‌نجام به زیان له‌سه‌ر ڕۆژاوا ده‌گه‌ڕیته‌وه. ئه‌وه‌ی که له ئێستادا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه‌یه که تورکیا و بارزانی و هه‌تا ئه‌مه‌ریکاو ڕه‌نگه عێراق و ئێرانیش بیانه‌وێت، ئه‌وه‌ی که له هێزی داعش ده‌مێنێته‌وه و له‌ناو ناچێت بیانکه‌نه‌وه به سوریادا، به‌تایبه‌ت به‌شه کوردستانییه‌که‌ی . ئا له‌م حاڵه‌ته‌دا کاتێك که به‌شێکی زۆری شه‌ڕڤانان به شه‌ڕی ڕه‌قه‌وه هیلاك و سه‌رقاڵن، بۆ هێزه په‌رته‌وازه‌کانی داعش ئاسانه که ئه‌وه‌ی بۆیان پلانکراوه له ڕۆژاوادا، بیکه‌ن .
- ئاشکرایه که ئه‌مه‌ریکا نه ڕه‌چاوی کێشه‌ی کورد له ڕۆژاوا ده‌کات و نه نێتی باشیشی سه‌باره‌ت به‌و پرسه هه‌یه . ئه‌مه‌ریکا که له ئێستادا ده‌یه‌وێت شه‌ڕ دژی داعش بکات هیچ هێزێکی باشتر و کارامه‌تری له شه‌ڕڤانان، له سوریادا، بۆ ئه‌م کاره ده‌ستناکه‌وێت . هه‌ر ئه‌مه‌شه که ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ تورکیادا سازشبکات تاکو ئه‌و هێزانه به‌شداری شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی ' ڕه‌قه ' بکه‌ن . ئه‌مه‌ریکا هیچ وه‌خت پشتی تورکیا و عێراق و هه‌تا ئێرانیش بۆ کورد نادات له زه‌وی . دوای گرتنه‌وه‌ی ' ڕه‌قه' گریمانێکی زۆر هه‌یه که نۆره‌ی شه‌ڕی دژ به شه‌ڕڤانان بێت، ئا له‌م حاڵه‌ته‌شدا بارودۆخه‌که زۆر خراپ ده‌بێت و تاکه ڕێگایه‌ك که بمێنێته‌وه له‌به‌رده‌م په‌یه‌ده‌دا، بۆ مانه‌وه، سازشکردنه له‌ته‌ك ئه‌مه‌ریکاو و بارزانیدا، داخوازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و بارزانیش له‌سه‌ر داوای توکیایه . ڕودانی ئه‌م گریمانه‌ش دژ به هزر و ستراتیجییه‌تی ئۆجه‌لان و که‌مینه‌یه‌کی که‌می نێو په‌که‌که‌یه.
- دوژمنایه‌تی نێوانی خێڵه سونییه عه‌ره‌به‌کان و کورد به گشتی و شه‌رڤانانی ڕۆژاوا خه‌ستتر ده‌بێته‌وه، که ئه‌مه‌ش ته‌نها به قازانجی ناحه‌زان و دوژمنانی ڕۆژاوا ده‌گه‌ڕیته‌وه، نه‌ك خودی ڕۆژاوا خۆی .
09/11/2016