چپەیەک(٣٦) ... ئازادحەمدی

بەینی خۆمان بێت، حەزئەکەم بیزانیت، داخ لەدڵکردنە . . بە ملیشکاوم ٤/٥ پاش دوو مانگ مووچە وەرنەگرتن، چووم بۆ وەرگرتنی . . . ؟! خۆزگە سەد خۆزگە ئەو هەڵەیەم نەکردایە . لەسەعات هەشتەوە بەناچاری چوومە ریزەوە (رەتڵێکی دوورو درێژ زیاد لە کیلۆ مەترێک ) من بڵێم هەزار تۆ بڵێ دووهەزار بەدرۆ ناکەویتەوە ؟؟! لەبەر سوری هەتاو بەبێ شوێنی پشودان . . پاش دوو سەعاتو نیو چوینە ژوورەوە . . چیمان دی . . لەخوارەوە لە سەرەوە حەشاماتێکی زۆر زۆر لە خانە نیشان . . کورد واتەنی شەلو کوێر مرۆڤی ناتەواو و نە خۆش . . وەکۆ مارمارۆکە سێپێچ خواردوو، لە چەند لایەکەوە بۆ بەردەم چەند سندوقێکی کەم . . تازە هاتووین پەشیمان ئەبووینە، جەنابی مدیر ئەی فەرموو، ئەبێت وەسڵی پارەکان کە وەرتان گرتووە بیدەنەوە بەمن و نابێت ببرێتەدەرەوە، واتا سەرلەنوێ ئەگەر هاتنەوە سەرە بگرنەوە . . لەناو ئاپورای سەرەوە هەزارەها پێشنێار، هەزارەها جنێو لە دەم مامۆستاو خوێنەواری وەڕڕڕڕڕس بووە وە وەکو باران دەباری ، شەڕو پیاهەڵشاخان و هەڕەشە لەولاوە بووەستێت . . ؟؟!! هەر ئەمەندەی ئاواتمان هاتە دی دوو مەتر لە دەرگای بەهەشت، ببورن لە سندوق نزیک بووینەوە، سەعات بووە دوو . بە‌هۆی چەنکەسێکەوە، شیرازە دەرچوو، بووە پاڵە پەستۆئەک درۆ ناکەم کلکی کەری تێدا دەپچرا . . هاوار هاوار و بە هەوڵێکی زۆر ڕێگە بەو چەند تێکەرانە درا تااااااااااسەرەکە ببێتەوە سەرە، لە سعات دوو نیو ئەوەی ناوی دەنێن مەعاش وەرمان گرت . . بەدوو مانگ یەک مەعاش . . یاخوا قەد کەوچک بەدەستی بەخیل و پیسکە وە نەبێت . .

برووا دەکەن ئەوەی چەند مانگێک لە خۆما سەرفم کردبوو بۆ ئازاری ئەژنۆ کانم و سەوەفان ، لەو ڕۆژە نا موبارەکەدا دام ناو هەمووی بە هەدەر چوو . . بە هاتنە ماڵەوە شلکووتی مەرگ بووم و لەش تێکشکاو تا ڕۆژ بوویەوە بە لەرزو تاوە تلاومەتەوە . . لەو باوەڕەشدام زۆر لەوانەی لەمن خراپتر بوون هەڵناسنەوە و جارێکی تر نەک مەعاش وەرناگرن . . ؟؟ وەکو حەڵوا مەعاشە دووا کەوتووەکانیان حەپەلووش دەکەن .

Related Articles