چپەیەک (٢٧) ... ئازاد حەمدی

بەینی خۆمان بێت، بە بۆنەی پۆشینی جلی کوردیەوە ٩/٢/٢٠١٦. . ئەمرۆ بێژەرەکانی کەناڵەکان، پیرۆزیان بێت جلی کوردیان پۆشی بوو . . ئەوەی زۆر سەرنجی ڕاکێشام بێژەری کەناڵی (nrt )بەسەر پۆشینی جلە کوردیەکانی کوڵەباڵێکی هەورامانی پۆشیبوو. . یەکسەر ساڵی (١٩٦٠)م بەبیردا هاتەوە کە لە هاوار مامۆستابووم، بەڕێز{ کاکە خان }هاواری کە لە سلیمانی گەڕابووەوە . . بەپێکەنینەوە ووتی :- ئەزانی لە سلیمانی چوومە سینەما کوڵەباڵم لەبەردابوو، ئاگام لەخۆم نەبوو بەگوێزان لە پشتەوە کوڵەباڵەکەمیان دوو کەرت کردووە ، ناچار خەیاتێک بە پیکەنینەوە بۆی دوریمەوە. . . .

Related Articles