عێراق له لێواری دابه‌شبوون دایه، ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردیش له دابه‌شبوونی عێراقدا به‌رجه‌سته ده‌بن، ده‌ستكه‌وتی كورد له عێراقی یه‌كپارچه‌دا ئه‌نفال كیمیاباران و بڕینی مووچه و قوتی خه‌ڵك و كاولكردنی كوردستان بوون، مانه‌وه‌ی عێراقیش به یه‌كپارچه‌یی جگه له ئه‌نفال و كیمیاباران و كاولكارییه‌كی تر، كورد شتێكی تری ده‌ست ناكه‌وێت، مێژووش پێمانده‌ڵێ و له رابردووش‌دا پێیگوتووین: عه‌ره‌ب نه‌ك ناتوانێ له‌گه‌ڵ كورد بژیات، به‌ڵكو ناتوانێ هاوسێیه‌كی باشیش بێت، ئه‌و تاقم و ده‌سته و گرووپانه‌ش كه روو له‌و راستییه مێژوویه وه‌رده‌گێڕن و تا ئێستاش په‌ندیان له رابردوو وه‌رنه‌گرتووه و پێیانوایه عه‌ره‌ب ده‌توانێ له‌گه‌ڵ كورد بژیا، هه‌ر كاتێ گره‌نتی ئه‌وه‌یان داینێ كه عه‌ره‌ب ده‌توانێ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب بژیات، ئه‌وكات ئێمه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌و تاقم و ده‌سته و گرووپانه پشت له كوردایه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین: به‌غدا بگره و هاتین، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و راستیانه و زۆر راستی تریش ئه‌و تاقم و ده‌سته و گرووپانه ئه‌وه‌ندی له خه‌می پاراستی یه‌كپارچه‌یی عێراق دان، نیوئه‌وه‌نده هه‌وڵی دابه‌شبوونی عێراق ناده‌ن. كورد له رابردوودا نه‌هامه‌تی و كاره‌ساته‌كانی عێراقی یه‌كپارچه‌ی دیوه، ئه‌گه‌ر به‌و نه‌هامه‌تی و كاره‌ساتانه‌ش ئه‌و تاقم و ده‌سته و گرووپانه له خۆشی و ناخۆشی عیراقی یه‌كپارچه نه‌گه‌یشتبن، خۆ ده‌بێ به ته‌نگاو بوونی عه‌ره‌ب كه تێبگه‌ن دابه‌شبوونی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی كورد دایه. كه‌چی ئه‌و ده‌سته و گرووپانه له‌باتی كار له‌سه‌ر دابه‌شبوونی عێراق بكه‌ن، كار له‌سه‌ر دابه‌شبوونی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌تا ده‌بینین هه‌وڵ و كار و چالاكیه سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌كانیان بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی سلێمانی له به‌غدا و دوور كه‌وتنه‌وه له هه‌ولێر چڕ كردوونه‌وه، لێره‌دا له‌و تاقم و ده‌سته و گرووپانه ده‌پرسم. . ئایا خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان سلێمانی و به‌غدا زیاترن! یان هه‌ولێر و سلێمانی؟! دیاره خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نیوان هه‌ولیر و سلیمانی، جیا له كوردبوون و هاوچاره‌نووسی و هاوئامانجی و هاوخه‌باتی، هه‌ردوو شار ئه‌نفالكرا و كیمیاباران كرا‌و و مووچه‌بڕاو و كاولكراوی ده‌ستی به‌غدای عرووبه‌ن، خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان سلیمانی كوردایه‌تی و به‌غدای عرووبه‌ش، جیا له دوو نه‌ته‌وه‌یی و دوو خاكی و دوو مێژووی دژ و تا سه‌ر ئێسقان ناكۆك به‌یه‌ك، به‌غدای ئه‌نفالچی و سلێمانی ئه‌نفاكراو، به‌غدای كیمیاوه‌شێن و سلێمانی كیمیاباران كرا‌و، به‌غدای مووچه‌بڕ و سلێمانی مووچه‌بڕاو، به‌غدای كاولكار و سلێمانی كاولكراو، له خاڵه هاوبه‌شه دیاره‌كانی نیوان سلێمانی و به‌غدان، ئه‌ی كه وایه ئه‌و تاقم و ده‌سته و گرووپانه بۆچی و له پێناو چیدا هه‌ولێر و سلێمانی فریشته و سته‌م لێكراو لێكداده‌بڕن و سلێمانی به ته‌نیا ده‌خه‌نه‌وه باوه‌شی به‌غدای دێوه‌زمه و سته‌مكار؟!