هه‌ڵسووراوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كادیرانی باڵێكی دیاریكراوی ناو یه‌كێتی، ئێستا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له غیابی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فادا ده‌بێ سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌ری زیاتر و نه‌رمی زیاتریش بنوێنێ، ئه‌وه‌ش فێلێكی حزبییه و مه‌رامێكی سیاسی له پشته، ده‌یانه‌وێ ئه‌وه‌ی به ئاژاوه‌گێڕی و پشێوی نانه‌وه نه‌یانتوانی به ده‌ستی بێنن، له‌و رێگه‌یه‌وه به‌ده‌ستی بێنن و دواتر موزایه‌ده‌ی سیاسی پێوه بكه‌ن، راسته مام جه‌لال له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا غیابی هه‌یه، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی له‌ناو باڵباڵێن و هه‌وڵی كۆنترۆڵ كردنی جومگه هه‌ستیاره‌كانی ناو یه‌كێتی له‌لایه‌ن باڵێكی دیاریكراوه‌وه چی بكات؟ له كاتێكدا سه‌رۆك بارزانی له‌و باره‌وه هه‌ر هه‌نگاوێك بنێ، ده‌یكه‌نه هه‌راو ده‌ڵێن: ده‌ست له كاروباری ناو یه‌كێتی وه‌رده‌دات. كاتێك باس له غیابی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كرێ من تێناگه‌م بۆچی ئه‌و غیابی هه‌یه، به خۆی و خاو و خێزانیه‌وه سه‌فه‌ری هه‌نده‌رانی كردووه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر غیابی نه‌وشیروان ده‌یڵێن بیانووی سیاسییه، چونكه ته‌كنۆلۆژیا ئه‌وه‌نده پێشكه‌وتووه جیاوازی له نێوان كوردستان و ئه‌وروپا نییه، یان ده‌پرسین: له دوای سه‌فه‌ری ئه‌و چه‌ندین ئاژاوه‌گێڕی و رووداوی گرنگ روویاندا، بۆچی به‌ده‌نگ نه‌هات و هیچ راگه‌یه‌نراوێكی نه‌بوو؟! ده‌بێ هه‌ڵسووراو و گۆڕانخوازان ئه‌و راستییه بزانن كه پارتی ئاگاداری ورد و درشتی ئه‌و ئاژاوه‌گێڕیانه‌یه كه نه‌وشیروان به‌ر له سه‌فه‌ر كردنی پیلانی بۆ داڕشتوون، تۆماره ده‌نگییه‌كانیشی باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ن، ئایا سه‌رۆك بارزانی چی بكات له كاتێكدا نه‌وشیروان مسته‌فا به بڕیارێكی پێشوه‌خته به‌رامه‌ی ئاژاوه‌گێڕی داناوه و بێده‌نگیشی هه‌ڵبژاردووه؟! بۆیه ناكرێ بڵێین نه‌وشیروان مسته‌فا غیابی هه‌یه، به‌ڵكو ئاژاوه‌ی ناوه‌ته‌وه و به ئه‌نقه‌ست خۆی غائیب كردووه.