فسکه‌ی کادیران..
پۆزلێدان و زۆرجار بێزارکه‌ربوو! هه‌ندێ جاریش بۆ پاراستنی نهێنی به‌گوێی یه‌کیان ده‌چرپاند.گوایه کادیر شاره‌زای کاری ڕێکخراوه‌یی حیزبیه پێگه‌یه‌کی هه‌بوو شڕه جانتا یا کتیبێکی پێ بوو وه‌ک ئێستا نه‌بوو هه‌رچی ئه‌ندامی حیزبێکه خۆی به‌کادیر ده‌زانی و هه‌وای کردیه! جاری وا هه‌بوو لۆ پرسه‌کی ساده قۆڵیان تێک هه‌ڵده‌کێشا و له‌پێشمه‌رگه‌کان دوورده‌که‌وتنه‌وه به‌سه‌ر خۆم هاتیه بنامه‌یه‌کی نه‌بوو قسه‌کان.ته‌نگی ژووری زیندانه‌کان له‌چه‌ند مه‌ترێکدا وه‌ره‌وهه‌ڕووی بێ ئۆقره‌یی په‌ڕیبۆوه تا دوای ئازادبوونی کادیره‌کان له‌و ده‌شت و ده‌ره کاکی به‌کاکیه هه‌رله‌چه‌ند مه‌ترێکی که‌م به‌خێراییه‌وه ده‌هاتن و ده‌چوون، شێلگیرانه ده‌ستیان ڕاده‌وه‌شاند و هه‌ڵده‌چوون ئه‌وانه‌ی زیندانیش نه‌کرابوون به‌هه‌مان ده‌رد چووبوون هه‌مان خوویان گرتبوو! وه‌ره‌وبڕۆیه‌کی ئه‌عساب سوتێنه‌ربوو ته‌نانه‌ت لۆ خودی خۆشیان.زۆرجار داده‌نیشتن قسه و لێکدانه‌وه‌ی بێ سه‌روبه‌ر‌یان ده‌کرد: بسته زه‌ویه‌کی ئازادکراویان نه‌بوو ده‌یانگۆت: حکومه‌ت هه‌رده‌ڕوخێنین له‌وه‌ش خۆشتر مفاوه‌زاتیان نه‌ده‌کرد که‌چی دوای چه‌ند ڕۆژه‌ک ته‌سلیم ده‌بوونه‌وه هاهاهها.له‌دوو که‌وانه‌ی ته‌وسه‌وه کادیر "شه‌کرشکێنی سیاسی زۆربرێ و له‌هه‌موو شته‌کیان ده‌زانی" هه‌نده‌کیان منجڕ و گێره‌شێوێن بوون له‌هه‌موو که‌سیان ده‌خوند په‌کو! زۆرجار کاتی شه‌ڕ کادیره پێشمه‌رگه‌ییه‌کان به‌ته‌وسه‌وه به‌کادیره سیاسیه‌کانیان ده‌گۆت: ئه‌گه‌ر کۆپته‌رهات دوو کتێبی تێگرن.هه‌شیانبوو زۆر جوامێر و ئازا به‌ڵام هه‌رفسکه‌ی ده‌کرد.