کێ ده‌زانێ ڕێگای من بۆ به‌ره‌و هه‌نده‌رانه
هه‌رچی هه‌مه ده‌یبه‌خشم به‌مرۆڤاتی ژیانه
کوردستان گه‌نده‌ڵخانه و هه‌رده‌م قاتوقڕیه
کۆچی کوردان هه‌روایه ده‌ربازکردنی گیانه
سه‌ری خۆم هه‌ڵگرتووه ئازادبم له‌م زیندانه
به‌هاوسه‌ر و منداڵم ڕۆحمان له‌سه‌ر ده‌ستانه
گه‌ر ده‌پرسی له‌به‌رچی ؟ وڵاتت جێ ده‌هێڵی
له‌تاو تۆڕی گه‌نده‌ڵی سه‌رکرده‌ی بێ ویژدانه
به‌ناو ده‌ریای ئیجه‌شدا دوور سنور ده‌به‌زێنم
به‌سه‌ر مین و شه‌پۆلان ڕۆح له‌مه‌رگ ده‌ستێنم
کاتێ تۆفان هه‌ڵ بکا گه‌می به‌ختم وه‌رگه‌ڕێ
به‌ده‌رخوارده‌ی لاشه‌که‌م ماسیه‌کان ده‌لاوێنم
دڵشاد تاقانه