سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی (11/9/2001) فڕۆكه‌یه‌ك خۆی ئه‌كێشێت به به‌شی باكوری بینای بورجی بازرگانی جیهانی دا، دوای ئه‌ویش به‌چه‌ند خوله‌كێك فڕۆكه‌یه‌كی تر له‌به‌شی باشوری هه‌مان بورج ئه‌دات، ئینجا فڕۆكه‌ی سێهه‌م ئه‌كێشێت به بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (پینتاگۆن) دا، فڕۆكه‌ی چواره‌میش به‌رله‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت، تێك ئه‌شكێنرێت. له‌ئه‌نجامدا (2973) كه‌س گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن و، (24) كه‌سیش دیارنامێنێت، هه‌زاران كه‌سیش بریندار ئه‌بێت. ئه‌مه كۆی ڕووداوه‌كه‌یه كه‌گروپێكی تیرۆریستی له قووڵایی زه‌به‌لاحترین هێزی دوونیادا، په‌لاماری هێما ئابوریی و سه‌ربازیی و سیاسییه‌كانی داوه، به پێش چاوی جیهانه‌وه خوێن له جه‌سته‌ی ئه‌چۆڕێت. تا ئه‌وه‌ی هه‌زاره‌ها توێژینه‌وه‌ی جۆراوجۆر بۆ ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌م ڕووداوه بكرێت. له‌كاتێكدا (15) ساڵ به‌سه‌ر (11ی سێپته‌مبه‌ر) دا تێپه‌ڕئه‌بێت، هێشتا تیرۆر مه‌ترسیه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهانی، ئێمه له‌م نوسینه‌دا ته‌نها خوێندنه‌وه بۆ كڕۆكی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی و، به میتۆدێكی ڕه‌خنه‌گرانه كلیك له‌سه‌ر لێكه‌وته‌ی ئابوریی و، ڕیشه مێژووییه‌كانی ئه‌م شۆكه گه‌وره‌یه ئه‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: خه‌وشه‌كانی جیهانگیریی
ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی مێژوویی بۆ جیهانگیریی (عـولـمـه-Mondialisation) دیاری بكه‌ین، ئه‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده، كه پیشه‌سازیی له‌خۆرئاوا ده‌قی گرت، ئه‌وسا شۆڕشی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای به‌دوادا هات، پرۆژه‌كه‌ی (جۆرج مارشاڵ) كه (13) ملیار دۆلاری ته‌رخانكرد بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌وروپای دوای دووجه‌نگه جیهانیه‌كه سه‌ریگرت، دواتر بوو به‌ناوكی عه‌وله‌مه له‌ڕووی ئابورییه‌وه. بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی دراو كه‌وتنه سه‌ر سكه‌ی خۆیان، پاشان تۆڕی ئینته‌رنێت (World، Wide، web) (www) یان زامنكرد، له ساڵی (1989) شدا جه‌نگی سارد كۆتایی پێهات، دیواری به‌رلین ڕووخا، ئه‌مانه هه‌مووی جیهانی خۆرئاوای به‌ره‌و هه‌ڵكشان برد، ئیتر به به‌راورد به پێش جه‌نگی سارد، جیۆپۆڵه‌تیك و پێگه‌ی جوگرافی ئه‌و گرنگیه‌ی نه‌ما، له‌جیاتی ئه‌وه چه‌مكی (بازاڕ) و (ئابوریی ئازاد) و (سه‌رمایه) ڕۆڵه‌كه‌ی بینی و ئه‌بینێت، به‌م ڕێگه‌یه‌ش سه‌ره‌نجام داموده‌ستگه‌كان، بازاڕه‌كان، زانكۆكان، ڕاگه‌یاندنه‌كان، هه‌مووی به‌سترا به‌مانگی ده‌ستكردو ئینته‌رنێته‌وه.
پرسیار كه‌وته سه‌ر ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وڵه‌ت، سه‌ر به ڕۆبۆتكردنی مرۆڤ، له‌پاڵ ئامرازه‌كانی جیهانگیریی و پۆست مۆدێرنیتیه‌وه، سێ جۆر چه‌ته مرۆڤایه‌تیان هه‌راسان كرد (چه‌ته‌كانی ده‌ریا، چه‌ته ئه‌لیكترۆنییه‌كان، چه‌ته ئابورییه‌كان) . . به‌جۆرێك ئه‌و گورزانه‌ی له‌دوای جه‌نگی سارده‌وه، له ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاوه به‌رده‌وڵه‌تان ئه‌كه‌وێت، ترسناكتره له‌و گورزانه‌ی له ڕێگه‌ی ده‌یان مووشه‌كه‌وه به‌ریان بكه‌وێت، مه‌سه‌له‌ن: هه‌رخودی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ساڵی (1995) ڕووبه‌ڕووی (250000) هه‌زار هێرشی ئه‌لیكترونی بۆته‌وه. . له (2011) دا (24000) هه‌زار مه‌له‌ف ی (پنتاگۆن) یان به‌م ڕێگه‌یه دزیوه. . ئاخۆ كاریگه‌ریی ئه‌م ئیختراقكردنه بۆ وڵاتانی دواكه‌وتوو به‌كاربه‌ر چه‌ند بێت؟!. . هه‌رچی چه‌ته ئابورییه‌كانه، له‌وه ترسناكتر، كه له‌دوای دووه‌م جه‌نگی جیهانییه‌وه وا (70) ساڵه به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، ئیش له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی هه‌موو مرۆڤێكی گۆی زه‌وی ئه‌كه‌ن. هۆكاری كوشتن و له‌برسا مردنی زیاد له (900) ملیۆن مرۆڤن، له‌گۆی زه‌ویدا. به‌پێی ئاماره‌كان له‌ساته‌وه‌خته‌كانی (11ی سێپته‌مبه‌ری 2001) دا ڕۆژانه (24000) هه‌زار كه‌س به‌هۆی برسێتی ئه‌مرن. !.
دووه‌م: چه‌ته‌كانی ئابوریی نێو-ده‌وڵه‌تی (Piracy of International Economy)
چه‌ته‌كانی ئابوریی (قراێنه الاقتێاد) یان كۆربۆكراتیه‌كان- Corporatocracy) كه‌سانێكی شاره‌زاو پڕۆفیشناڵن، كه پاره‌و داهاتێكی به‌رزیان هه‌یه، كاریان ئه‌وه‌یه له‌هه‌موو جیهاندا ملیاره‌ها دۆلار به فێڵ و غه‌شكردن بكێشنه‌وه، به‌توندی ئه‌م نوخبه‌یه گرێدراون به بانكی ده‌ولی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و، ده‌سته‌ی هاوكاری ئه‌مریكی و ده‌ستگه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تره‌وه، هاوشێوه‌ی خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی سامانه سروشتییه‌كان له گۆی زه‌وییدا، بۆ گه‌یشتن به‌مه‌ش: ڕاپۆرتی دارایی دروست ئه‌كه‌ن، ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردنی وڵاتانی دیكه‌دا ئه‌كه‌ن، ڕه‌شوه، هه‌ڕه‌شه‌كردن، مه‌سه‌له‌ی ئاره‌زووبازی و جنسی. . . تادوایی به‌كارئه‌هێنن.
كۆربۆكراتیه‌كان، نوخبه‌یه‌كن ڕێوییه‌كانی موخابه‌راتی مه‌رمه‌زیی ئه‌مریكی (CIA) ن، به‌شێوازی ئیمپراتۆریه‌ته كۆنه‌كان به‌ڵام له ژێر ناو‌و به‌رگی تازه‌و، سه‌رده‌می جیهانگیرییدا، كڕۆكی كاره‌كه‌یان ئه‌وه‌یه، وڵاتانی خاوه‌ن سامانی سروشتی، یان لایه‌نگری بلۆكی شیوعییه‌ت، بخه‌نه ژێر هاواری قه‌رزێكی زۆره‌وه‌و ئیفلیجی بكه‌ن. سه‌ره‌تا قه‌رز ئه‌ده‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئابوریی و، بونیادنانی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو، ڕێگاو، فڕۆكه‌خانه‌و، دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی گه‌وره، ئه‌م قه‌رزه سنورداره، به‌و مه‌رجه‌ی دیراین و به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن نوسینگه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایانه‌وه بێت. دواتر وڵاته‌كه ناتوانێت قه‌رزه‌كه بداته‌وه، ڕه‌نگیشه له‌لایه‌ن سیسته‌می دارایی جیهانییه‌وه كه هه‌ر خۆیانن، نرخی نه‌وت له‌ناكاو داببه‌زێنن (دواتر دێینه سه‌رباسكردنی) . . ئیدی مه‌رجی ئابوریی و سیاسیی سه‌خت ئه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا. به‌مه‌ش له‌ئاستی جیهانییدا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان تادێت سامانه‌كه‌یان زیاد ئه‌كات و، هه‌ژاره‌كانیش هه‌ژارییان پتر ئه‌بێت.
جۆن بیركنز (John Perkins) له كتێبی تیرۆركردنی ئابوریی- دانپیانانی چه‌ته‌یه‌ك (Confessions of an Economic Hit Man)، وه‌ك چه‌ته‌یه‌ك له‌ناو ئه‌م نوخبه ترسناكانه‌دا، نمونه‌ی ئیكوادۆر باس ئه‌كات، كه پاڵیان پێوه ناوه بۆ ئیفلاسبون، له ته‌نها (3) گرێبه‌ستدا وایانلێكردووه، ڕێژه‌ی هه‌ژاریی (50%) بۆ (70%) ی دانیشتوان به‌رزبێته‌وه، ڕێژه‌ی بێكاری له (15%) بگاته (70%) . . قه‌رزی گشتی له (240) ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ (16) ملیار به‌رزبێته‌وه. ده‌ره‌تانێكی وا كه ئیكوادۆر (50%) بودجه‌ی ساڵانه‌ی ته‌رخان بكات بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی. ته‌نها چاره‌سه‌ریش كه بانكه نێو-ده‌وڵه‌تیه‌كان خستیانه به‌رده‌م ئیكوادۆر، فرۆشتنی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن بو به كۆمپانیاكانی پیترۆڵی ئه‌مریكا، كه نه‌وتێكی بێشوماری تیادایه، ئه‌و تیمه بانكیه ئه‌ندازیاری تاكتیك بازی وایان له‌ته‌كه، كه نه‌ك هه‌ر ژێرخانی وڵاته‌كه‌یان چاك نه‌كرد، بگره ئه‌و هه‌موو تاڤگه‌و دیمه‌نه دڵفڕینه‌ی ئه‌مازۆن و ناوچه‌كه‌یان وێران‌كرد، سه‌دان هه‌زار مرۆڤیان برسیكرد، هه‌زاره‌ها ئاژه‌ڵ و گیانه‌وه‌ر و ماسی یان له‌ناوبرد، بۆ هه‌ر (100$) ێك له‌نرخی نه‌وتی خاویش (75$) ی بۆ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان ئه‌بێت.
ڕیشه‌ی ئه‌م كارانه له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه ده‌ست پێده‌كات، تا ئیمڕۆكه گه‌یشتونه‌ته لوتكه له قۆرخكاریی و كاولكردنی مرۆڤایه‌تی، به‌جۆرێك له‌جیهاندا وایان كرد، تا بێت هه‌ژاره‌كان هه‌ژارتر و، ده‌وڵه‌مه‌نه‌كان قه‌به‌تر بن، له پشت هه‌ر ووشه‌یه‌كی جوان و فێڵێكی زمانه‌وانیه‌وه، گه‌مه‌ی دۆلار و ئابوریی بونی هه‌یه. بۆنمونه: له‌ساڵی (1980) به‌دواوه جیهان گه‌یشتبووه لوتكه‌ی بێتاقه‌تی و به‌ده‌ست گرفتی ئابورییه‌وه ناڵه‌ی ئه‌هات، ئه‌مریكا به‌رنامه‌ی خۆراكی ئاشتی (Food for Peace) ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵیدا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان نرخی ئامێر و به‌رهه‌می كشتوكاڵی خۆی گرانكرد. . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئه‌ڵێن "په‌یامی ئێمه، فه‌رمانڕه‌واییه‌كی باش و ئازادكردنی بازرگانی و، گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه به‌كاربراوه‌كانه". . !. هه‌موو ده‌سته‌ڵاته‌كانی ئه‌م جیهانه له‌سه‌ر گه‌مه‌ی زمان شه‌رعیه‌ت وه‌رئه‌گرن و، باسی باشكردنی ژیانی خه‌ڵكی هه‌ژار ئه‌كه‌ن، دواجاریش ژیانی هه‌ژاران خراپتر ئه‌بێت!.
داتاونمونه‌كانی ناو ئه‌م نوسینه، بێئه‌ندازه ئه‌وه‌مان پێ نیشان ئه‌ده‌ن "ئه‌مریكا، ده‌ست له‌هه‌ر وڵاتێك وه‌ربدات، ئابورییه‌كه‌ی وێران ئه‌كات". له‌پێش شه‌ڕی كه‌نداو تا ئه‌مریكا ده‌ستی وه‌رنه‌دابو، نرخی (1) دیناری عێراقی به‌رانبه‌ر (3) دۆلاری ئه‌مریكی بو، كه ئا‌مریكا ده‌ستی وه‌ردایه شه‌ڕه‌كه، نرخی دۆلار (10) هێنده‌ی نرخی دینار به‌رزبۆیه‌وه. له‌و پلانه‌ی (CIA) ئه‌مریكی بۆ ڕووخانی (موحه‌مه‌د موسه‌ده‌ق) ی ئێران دای ڕشت له (1953)، له‌و كوده‌تایه‌ی دژی سیلڤادۆر لیندی كرا، تا ڕووداوه‌كانی تشیلی و هێنانی دیكتاتۆر بۆ كۆماری مۆز، ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی نوخبه‌یه‌كی مافیا‌و چه‌ته‌ی ئابورییه‌وه كار بۆ هاوسه‌نگی و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار ئه‌كات، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له‌نمونه‌ی كتێبه‌كه‌ی (جون بیركنز) دیسان كتێبی (لعبه الامم) ی (مایڵز گۆبڵاند) هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه ناوبراو ئه‌فسه‌ری ده‌ستگای موخابه‌راتی ئه‌مریكابوه و، ئاگاداری هه‌موو ڕووداوه‌كانی نێوچه‌كه بووه، دانپیانانه‌كانی نوسیوه، له پشتگیریی كردنی ئه‌مریكا بۆ كوده‌تا له: ئێران، عێراق، ئه‌رده‌ن، سوریا. . . تاد.
سێهه‌م: فه‌نزه‌ویلا نمونه‌یه‌كی زیندوو
فه‌نزه‌ویلا: وڵاتێكی ئیشتراكی دیموكراتی، ساڵی (2002) چواره‌م گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ت بو، بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ئاستی جیهاندا، له ڕیزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌مریكا بۆ هاورده‌كردنی نه‌وت پشتی پێده‌به‌ست پله‌ی سێهه‌م بو. كۆمپانیای "پیترۆڵی فه‌نزه‌ویلی" یان دانا، كه (40000) چل هه‌زار كه‌س كاری تیائه‌كرد، فرۆشی نه‌وت یان ساڵانه (50) ملیار دۆلاربو، به له (80%) پشكی له ده‌ستكه‌وتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتدا هه‌بو، له‌ماوه‌ی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه فه‌نزه‌ویلا له هه‌ژارترین وڵاتی جیهانه‌وه خۆی گه‌یانده ڕیزی ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتی ئه‌مریكای لاتینی. وه‌ختێك ساڵی (1973) ئۆپیك ڕایگه‌یاند، نرخی چووه‌ته ئاستێكی پێشبینی نه‌كراو، بودجه‌ی فه‌نزه‌ویلا (2) هێنده‌ی خۆی زیادی كرد. . ئێ. . ڕێوییه‌كانی (CIA) فرسه‌تیان لێ هێنا، به‌ناوی ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی پیشه‌سازیی گه‌وره بۆ فه‌نزه‌ویلا دروست ئه‌كه‌ن، ژێرخانه‌كه‌ی بینا ئه‌كه‌ن، بازاڕی كراوه‌و پڕبه‌رهه‌میان كه‌وته ده‌ست. . له پڕ نرخی نه‌وت دابه‌زی!. فه‌نزه‌ویلا نه‌یتوانی قه‌رزه‌كان بداته‌وه، ئینجا خێرا له‌گه‌ڵیدا سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی (IMF) مه‌رجی شۆكهێنه‌ری سه‌پاند به‌سه‌ر كاراكاس (پایته‌ختی فه‌نزه‌ویلا) . . كاردانه‌وه‌ی فه‌نزه‌ویلا بۆ ئه‌مه زۆر توند بو، فه‌وزه‌وییه‌كان (200) كه‌سیان لێ كوشتن. . پیترۆڵ بوو به‌و سه‌رابه‌ی له بیاباندا چاوه‌ڕێی خۆشبه‌ختیان لێ ئه‌كرد. . سوودیان لێ نه‌بینی. له نێوان (1978-2003) دا به‌رهه‌می گشتی نێوخۆیی و نه‌ته‌وه‌یی (GDP) و (GNP) به‌رێژه‌ی (40%) دابه‌زی.
چواره‌م: بازاڕی ئازاد
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، به‌پێی مه‌به‌سته‌كانی كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان، جیهانی بۆ (3) ناوچه‌ی ئابوریی جۆریی، دابه‌شكرد (فه‌نزه‌ویلاو مه‌كسیك و كه‌نداوی عه‌ره‌بی بۆ نه‌وت، ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست و كاریبی بۆ هه‌رزانی ده‌ستی كار‌و كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م، چین بۆ به‌كاربردن-استهلاك) . ئینجا له‌گه‌ڵیدا وڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كان (G8) و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی ده‌ولی و ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی دنه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌یه‌كی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن تا له‌ڕێگه‌یه‌وه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی جیهانی بكه‌ن، له‌ناو ئه‌مه‌شدا، ژماره‌یه‌ك له پیاوه ڕاقییه‌كانی كار و نوخبه‌سه‌كی سیاسیی و قائیده‌كانی ڕه‌ئی یشیان له وڵاتانی دواكه‌وتوو به‌شداری پێكرد. ئه‌ویش به‌مه‌رجێك به‌رگریی له لیبراڵیزم به‌مانا ئه‌مریكیه‌كه‌ی بكه‌ن. باوه‌ڕی ته‌واویان به (بازاڕی ئازاد!) هه‌بێت. ئه‌وه‌ی سیسته‌می ئه‌مریكی ئه‌یه‌وێت له هه‌قیقه‌تدا بازرگانی ئازاد نییه، به‌ڵكو قۆرخكردنی ئاینده‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕێكخراوه ئه‌مریكاییه‌كاندا، له‌وه‌ی ئازاد بن له‌چوونه ناو بازاڕ و شتومه‌كه‌كان به‌كاربهێنن و، ته‌كنه‌لۆژیا قۆرخ بكه‌ن و. . . تاد.
له كۆتایی جه‌نگی سارد (1989) دا (USA)، له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانی خۆیه‌وه، به‌جیهانی ڕاگه‌یاند، كه چه‌ك ئه‌فرۆشن، ئاستی فرۆشی چه‌ك یان له (12) ملیاری ساڵی (1989) ه‌وه گه‌یاند به (40) ملیار له (1991) . . به‌شدارییان له‌هه‌ڵگیرساندنی ده‌یان جه‌نگی كاولكه‌ردا كرد، چه‌ندین گروپی تیرۆریستی یان به‌كارهێنا، تا فرۆشی چه‌ك به‌رزبێته‌وه‌و، پاره بكێشنه‌وه.
پێنجه‌م: 11ی سێپته‌مبه‌ر سه‌ره‌تای كه‌وتنی ده‌مامكی سه‌رمایه‌دارییه
ڕووداوه‌كه‌ی ڕۆژی (11ی سێپته‌مبه‌ر2001) پرسیارێك بو له‌سه‌ر هێزی ئابوریی ئه‌مریكا، به‌ته‌نها به‌رهه‌می ململانێیه‌كی ته‌قلیدیی و ساده نه‌بو، به‌ڵكو كه له‌كۆتاییدا هێڵه‌كانی ئه‌چێته‌وه سه‌ر شه‌ڕ له‌پێناو ناسنامه‌و شارستانیه‌تدا. "فۆكۆیاما" ڕاستی نه‌كرد له‌وه‌ی كه گوتی" كه‌وتنی سۆشیالیزم و، سه‌ركه‌وتنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی كۆتایی مێژووه". . وه‌ختێك جه‌نگی سارد كۆتایی هات، لای خۆیه‌وه جاڕی ئه‌وه‌یدا خۆرئاوا قوفڵی مێژووی دا، كتێبی "نهایه تاریخ" ی نووسی، ، هه‌رخۆی دوای (11ی سێپته‌مبه‌ر) وتارێكی نووسی به‌ناونیشانی " جا بۆ ڕای خۆم نه‌گۆڕم". . له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێك له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی بۆچی جاڕی كۆتایی مێژوویدا، ئه‌ڵێت: مرۆڤ له‌سه‌رده‌می (30) ساڵیدا ئه‌و قسانه هه‌ر ئه‌كات!". .
ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌مریكا، ڕه‌شی پۆشی بو، تاوه‌ره‌كان ڕووخابون، پیره‌مێردێكی ئه‌فغانی، له‌وناوه هیچ ڕاچڵه‌كانێك به‌خۆیه‌وه نابینێت، یه‌كێك له نوخبه ئابوریزانه‌كان لێی ئه‌پرسێت: خه‌به‌رت هه‌یه چی له ئه‌مریكا ڕوویداوه؟. ئه‌ی له ته‌له‌فزیۆن نه‌تبینی؟. . نه‌خێر: ئێمه له ته‌له‌فزیۆنه‌وه شته‌كان نابینین! ئه‌وه ئه‌بینین كه ئه‌مریكا به‌تۆپ و ده‌بابه‌وه له ناو زه‌وییه‌كانماندا دێت و ئه‌چێت. باخه‌كه هه‌ناره‌كه‌ی خۆمم بیرئه‌كه‌وێته‌وه كه ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان وێرانی كرد. . !.
ئه‌و ڕۆژانه‌ی پێش ڕووخانی تاوه‌ره‌كان، نیه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان وابو خێرا سنورێك بۆ شافێز دابنات، تا ده‌سته‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كات، به‌ڵام (11ی سێپته‌مبه‌ر) هه‌موو شته‌كانی له ئه‌مریكادا گۆڕی، ئه‌مریكا له‌یه‌ك كاتدا خۆی له‌به‌رده‌م (3) جه‌نگدا بینیه‌وه: (حوكمی وه‌حشگه‌رای تاڵیبان و حیكایه‌تی باخه هه‌ناره‌كه‌ی پیره‌مێرده‌كه، سه‌دام حوسه‌ینی دیكتاتۆر و گومڕا، شافێز ێكی داخ نه‌كراو به چزه‌ی ئابوریی) . .
به‌پێی زانستی تاوانناسی (كریمینۆلۆجی) ئاشكرابونی زانیاری له‌سه‌رتاوانه‌كان، سه‌ره‌تای بنبڕكردن یان له‌ناوبردنیه‌تی، شافێز به دیموكراتیه‌ت و ده‌نگی خۆی هاتبووه سه‌ر ده‌سته‌ڵات، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌گژ ته‌ڵه ئابورییه‌كانی ئه‌مریكادا چوویه‌وه، له‌گه‌ڵ (بووشی كوڕ) دا په‌نجه‌یان له‌یه‌كتر بادا، خێرا له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای ئه‌منی تایبه‌ت و، پێدانی ڕه‌شوه به ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای فه‌نزه‌ویلا، خه‌ڵكیان دژی شافێز هاندا، كه قه‌یرانی دارایی قووڵ ڕوویكردۆته‌وه وڵاته‌كه‌و، هه‌زاران كرێكار ڕژانه شه‌قام و، شافێزیان لابرد. هه‌مان ئه‌و سابونه بوو كه (سی ئای ئه‌ی) له ساڵی (1953) خستیه ژێر پێی موحه‌مه‌د موسه‌ده‌قی ئێران، كاره‌كه هیچ جیاوازیی نییه، ده‌ریئه‌خات له (60) ساڵی ڕابردوودا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا ڕووی نه‌داوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی.
شه‌شه‌م: جه‌نگی كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان له عێراق-2003
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، (78) ملیار دۆلاری بۆ جه‌نگی عێراق سه‌رفكرد، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ڕاپۆرتێكی دا ئه‌ڵێت: "به كه‌متر له نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه، ئه‌مانتوانی زامنی ئاوی شیرین بۆ هه‌موو تاكێكی گۆی زه‌وی بكه‌ین، ته‌ندروستی و خوێندن و خزمه‌تگوزاری باشیان پێشكه‌ش بكه‌ین ". . له‌كاتێكدا له‌كۆتایی (2003) دا قه‌رزه‌كانی سه‌ر ئه‌مریكا خۆی (7) تریلیۆن دۆلار بو، هه‌موو هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكی (24$) قه‌رزاربو، له‌به‌رئه‌وه‌ی (80%) بانكه‌كانی جیهان مامه‌ڵه به دۆلار ئه‌كه‌ن، ئه‌بێت سیسته‌می دارایی و چاپی ئه‌مریكی به‌رده‌وام ئه‌م هاوسه‌نگیه بپارێزێت، ئه‌گه‌ر دراوێكی تر هات و، جێگه‌ی به دۆلار لێژكرد، یان ته‌نها ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی قه‌رزیان لای ئه‌مریكایه (یابان و چین به‌نمونه) داوای قه‌رزه‌كه‌یان به دراوی تر كرده‌وه، ئه‌وا بارودۆخی جیهانی به‌شێوه‌یه‌كی كاره‌ساتبار كۆتایی دێت.
له‌مانه كۆمیدی تر، ئه‌و سیاسیه عێراقیانه‌ن كه دوای ڕووخانی سه‌دام دێن، له (18ی ئه‌پریڵی 2003) نیۆرك تایمز ئه‌نوسێت " ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، به‌چه‌ند گرێبه‌ستێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی عێراق بونیاد ئه‌نێنه‌وه ". له‌و گوتاره‌دا جه‌خت ئه‌كاته‌وه " ئیداره‌ی بووش كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای له‌سان فرانسیسكۆ ناردووه، له پلانێكی به‌رفراواندا گرێبه‌ستی گه‌وره بكه‌ن بۆ بیناكردنه‌وه‌ی عێراق!. ". . ئینجا نوسه‌ر له خوارووی وتاره‌كه‌شدا نوسیویه‌تی " عێراقییه‌كان، كارئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ بانكی ده‌ولی! و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی! دا، كه ئه‌م دامه‌زراوانه له ئه‌مریكادا نفوسێكی به‌رفراوانیان هه‌یه. " (نفوسی به‌رفراوان!) . . باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق، له ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه ئه‌كات، كه چه‌ند به‌رپرسێكی عێراقی سامانه‌كه‌یان (700) ملیار دۆلاری ئه‌مریكیه، كه (5) له‌وانه كوردن، (10) سه‌ركرده‌ی دیكه‌ش پێكه‌وه سامانه‌كانیان له (100) ملیار دۆلار نزیك ئه‌بێته‌وه، !. له (2005) دا (1) فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی (1) كاتژمێر له‌سه‌ر ئاسمانی عێراقی سوڕاوه‌ته‌وه (100) هه‌زار دۆلار كرێكه‌ی بووه، كۆمپانیای ئه‌مریكی له به‌غدا بودجه‌ی وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی (1) یه‌ك ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له ماعه‌سكه‌ر خالید و ده‌وروبه‌ری دروست بكات، (1) یه‌كه‌ی دروست نه‌كردووه‌و، پاره‌كه‌شی وه‌رگرتووه!. عێراق بۆ ئه‌مریكا ته‌نها نه‌وت نییه، به‌ڵكو ئاویشه، پێگه جوگرافیه‌كه‌یه‌تی، وڵاتێكه، سیاسیه‌كانی ئینتیمای نیشتمانی‌یان نییه و، نغرۆ بووه ڕه‌شوه‌و پیسخۆریی و گه‌نده‌ڵی و. . . تاد.
حه‌وته‌م: سه‌رئه‌نجام و ڕاسپارده‌كان
یه‌كه‌م: له دوای ئه‌م نوسینه‌وه، دیدوبۆچونی هه‌موو كه‌سێك سه‌باره‌ت به هه‌واڵه‌كان و میدیا‌و ڕیكلامه‌كان بگۆڕێت، به ووردی نێوان دێڕه‌كانیش بخوێننه‌وه، ده‌نا به‌خۆشت نازانی كه فریودراوی. تۆڕه‌كانی میدیا هه‌موو گرێدراون به كۆمپانیا‌و بازرگانه ئه‌مریكیه‌كانه‌وه، به جۆرێك كۆربۆركراتیه‌ت هه‌موو مرۆڤێكی له سه‌ر زه‌ویدا كۆت و به‌ند كردووه، ده‌ستی گه‌یشتوه‌ته ئه‌قڵ و شێوازی بیركردنه‌وه‌شیان. . هه‌ر له ئه‌مریكا: تۆڕی (NBC) كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ ئه‌لیكتریك General Electricخاوه‌ندارێتی ئه‌كات، تۆڕی (ABC) هی كۆمپانیای دیزنی Disney یه، (CBS) كۆمپانیای فیاكوم Viacom خاوه‌نیه‌تی. (CNN) یش به‌شێكه له كوتله‌ی ئه‌ی ئۆ ئێڵ AOL Time Warner. . . وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وانی تریش. هیچ ده‌ستگه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندن نه‌ماوه، مافیا‌و عه‌ساباتی ئابوریی له پشت نه‌بێت.
دووه‌م: كوردوستان به‌گشتی و، هه‌رێمی كوردوستان به‌تایبه‌تی، له سامانی سروشتی دا ده‌وڵه‌مه‌ندن، ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌نده‌ڵی تیایه، كۆمپانیایه‌كی زۆری ئه‌مریكی و بیانی تێدایه، گرێبه‌سته‌كانیشی نادیارن، بڕی (16) ملیاریش قه‌رزاره، ئێستا سه‌رقاڵه به‌وه‌ی (16) ملیار دۆلاری دیكه له بانكی ده‌ولی قه‌رز بكات!. كه‌واته هه‌موو نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ئیفلیجیه كوشنده‌ی تیادایه‌و، كلكی خۆی له ته‌پكه‌ی ڕێوییه‌كانی سی ئای ئه‌ی و چه‌ته ئابورییه‌كان ئه‌سوێت، وه (با) ی (بیسمیلا) شی له كاره ترسناكه‌كه كردووه. ئه‌بێت خێرا ڕای گشتی ئه‌م باسه بوروژینن و، به‌رپرسانی باڵای سیاسیی و ئابوریی له‌م كاره‌ساته ئاگاداربكرێنه‌وه.
سێهه‌م: ئه‌مریكا وڵاتێكی قه‌رزاره، قه‌رزه‌كانی ژماره‌ی خه‌یاڵی و گه‌ردونین، كه (16) تریلیۆن و (700) ملیار دۆلاره. له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی "جیراڵد فۆرد" (1975) ه‌وه هه‌ر سه‌رۆكێك دێت، ئه‌ویتر به به‌رپرسیار ئه‌زانێت و پرسه‌كه‌ش به‌چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، چه‌ند بانكی گه‌وره‌ی وه‌ك (لیمان برازه‌ر و میریاڵ لینج) هه‌ڵوه‌شانه‌وه، ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ونخونی كرد به دیار بیره نه‌وته‌كانی شه‌رقه‌وه، هێنده خه‌می بودجه‌ی وڵاته‌كه‌ی نه‌خوارد. له (2013) دا بۆ یه‌كه‌مجار (700000) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌كۆشكی سپی داوای موچه‌یان ئه‌كرد، پاره نه‌بو تا بیاندرێتی. ئه‌بێت به به‌رده‌وامی مووچه‌ی (2، 5) دوو ملیۆن و نیو سه‌رباز بدات، ئه‌مانه بێجگه له‌وه‌ی ئابوریی چین به ڕێژه‌ی (6، 2%) گه‌شه‌ی كردووه، هی یابان (2، 5%) گه‌شه‌ی كردووه. . ڕه‌نگه یه‌كێك له ڕێگاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆكانی پێشوتری بێت به‌ڵام به ئه‌نجامی جیا، تا خۆی له‌م قوڕ و چڵپاوه ده‌ربهێنێت. بۆ نمونه: ئه‌مریكا به پله‌ی یه‌ك دێت له فرشتنی چه‌ك دا، بازاڕی چه‌كی له‌جیهاندا قۆرخكردووه به‌ڕێژه‌ی (75%) . قه‌باره‌ی فرۆشتنی چه‌ك له نێوان (2010-2014) دا (23%) زیادی كردووه، كه تیایدا به‌هۆی به‌هاری عه‌ره‌بی و هاتنی داعشه‌وه (32%) ئه‌م چه‌كانه بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه.
چواره‌م: له‌ماوه‌ی (4) مانگدا له (2015) زیاتر له (1) ملیۆن كه‌س له باكوری ئه‌فریكاو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه كۆچیان كردووه. كاره‌سات و مه‌رگه‌ساتێكی جیهانی یان خوڵقاندووه، به‌پێی ڕاپۆرتی (UNHCR) بۆ ساڵی (2015) له‌ئاوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا (1500) كه‌س خنكاون و دیارنه‌ماون، كه ویستویانه به‌ره‌و ووڵاتانی خۆرئاوا كۆچ بكه‌ن، هاوكات ئاوێته‌بونی جیهانی بووه به تۆپیكێك باس بكرێت، ڕه‌نگه به‌درێژخایه‌ن هاوتا له‌گه‌ڵ گرفتی قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكادا، خه‌ونی ئیمپراتۆریه‌تی گه‌ردونی بچێته گۆڕه‌وه، پرسیاری گه‌وره‌ش بكه‌وێته‌سه‌ر سومعه‌تی ئه‌م زلهێزه جیهانییه، چونكه به دیدێكی ڕه‌خنه‌گرانه هه‌موو ئه‌وانه‌ی باس كران، به‌رهه‌می به‌رده‌وام چه‌كووش وه‌شاندنی هێزه خۆرئاواییه‌كانه له ڕۆژهه‌ڵات له‌دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆ (1916) ه‌وه.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر- خوێندكاری دكتۆرا له سیاسه‌تی ئابوری نێوده‌وڵه‌تی
بیبلۆگرافی:
-John Perkinse (٢٠٠٤) : Confessions of an Economic Hit Man، San Francisco CA. USA.
- David M. Andrews (٢٠٠٥) : The Atlantic Alliance under stress، Cambridge university press. New York. For information look her: www. cambridge. org
- د. رفعت السعید (٢٠٠٩) : قرێان الاقتێادی (القچایا و ڕرا و )، الڕھرام.
- مایلز کوبلند (١٩٧٠) : لعبە الڕمم، ترجمە (ابراھیم جزیتی)، بیروت، مایو ١٩٧٠.
- جواد کاڤم البکری (٢٠١٤) : الاسواق المتغیرە. . . لعبە الکبار فی خفچ الاسعار النفگ.
www. kitabat. com/. . . /الاسواق-المتغیرە-لعبە-الکبار-ف. . .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.